دەست لێکشۆردن/dest lêkşordin: کتن:[ مجـ][ دەست+ لێک+ شۆردن] جیابوونەوەی یەکجارەکی : بریتییە لە بار و دۆخێک ناکۆک، لەنێوان دووکەس یان دوولایەن پێکەوە، کە ناتوانن پێکەوە هەڵناکەن لەبەر نەگونجان یا ئاستی ناهاوسەنگی نێوانیان، دۆخە دەگاتە ئاستێێکی بێئومێدی لەیەکتێگەیشتن و رێكنەوتن لەسەر بابەتە جێناكۆكەكان؛ دەگاتە لوتكەی ناکۆکییەکە. و ئیتر هەردوولا دەگەنە قەناعەت كە بەیەك ناگەن و پێكەوە هەڵناكەن، بۆیە دەبێ دەست لەیەكتر بشۆن و هەریەكەیان چۆنی پێ باشە وا بكات. دیارە بۆ هەردوولایش واباشە لە بارێكدا ناتوانن بگەنە رێكەوتن و بۆ یەكتر ببنە گوڵ، نەبنە دڕک و بەربەستیش لەبەردەم پڕۆژەی ئەوی تردا، بەڵكو دەستبار و هاوكاری یەكتر بن تا بە كەمترین زیان هەریەكەیان بەو شێوەیە بكات كە بە چاكی دەزانێت.

خاڵی نەگەڕانەوە/Xaľî negeřanewe: نتـ:[ مجـ] لە هەموو ناكۆكییەكی دووسەرەی درێژخایەندا، خاڵێک هەیە پێی دەگوترێ خاڵی نەگەڕانەوە (ع : نقطة اللاعودة).{ عومەر عەلی غەفوور}

.

.

.

.