ڕەسەن/řesen: ئان: پێچەوانەی لاسی یان کۆپی بێت.[ ئینگـ: original]
1 – بنەچەیی، بنەڕەت، توورم، خوەرو(باد)، ڕەچەڵەکدار، ڕیشەدار، ڕەتەوە، مەحنەک، نەجیبزادە، نۆژەن _ نوێژەن، یەکڕەگ.
:: ئێزدییەکان خەڵکی ڕەشەنی کوردستانن.
2 – تازە، نوێ، بێ وێنە، لەوەو پێش نەبیندراو یان نەکراو.
:: بیرێکی ڕەسەن : original ideas.
:: نووسەری ڕەسەن : an original writer : واتا ئەو نووسەرەی لاسای کەسی پێشووتری خۆی نەکردووەتەوە لەداهێنانی نووسیندا. یان هونەرمەندێک لەپیشەکەی خۆیدا بەهرەمەند بێت.
3 – بابکی، جسنات، باو و باپیران.
ڕەسەنایەتی/řesenayetî: نچ:[ ڕەسەن+ ئایەتی]
ڕەسەنی/řesenî: نچ: تورینی : ئەوەی پەیوەندی بە ڕەسەنایەتییەوە هەبێت.[ ئینگـ: originality]
ئەسپی ڕەسەن/esipî řesen: نتـ: ماینی کەحێل.
:: جوانیی ئەسپی ڕەسەن لە کرماشان پیشان دەدرێت.{ سەحەر}
بەڕەسەن/beřesen: ئانتـ:[ بە+ ڕەسەن] ڕەسەندار، بەڕابردوو.
بەڕەسەنی/beřesenî: ئاکتـ: ب رەسەنی( باد) یان بەشێوەیەکی دیار و جیاواز.[ ئینگـ: originally]
بێ ڕەسەن/bêřesen: ئاکتـ:[ بێ+ ڕەسەن]
کەتنا ڕەسەن/ketina řesen: نتـ:[ ئاین][ باد] گونەها نژادی، یەکەم گوناهـ کە ئادەم کردی، سێوەکەی خوارد لە بەهەشت دا.[ ئینگـ: original sin ]
ناڕەسەن/nařesen: ئانتـ: بێڕەسەن.
1 – ناخانەدان
2 – [ فە] گوریس، کە لە خوری بێت یان تەناف.
.
.
.
.