بنەچە ¹ /bineçe: نتـ:[ هـ][ بنە+ چە] ئیجاخ، بنەڕەت، بنج، بنچەکە _ بنچینە، بنگەهـ( کباک)، بنیات، خیم، ڕەسەن، ڕەگەز( نسب)، ڕەچەڵەک، ژێدەر، سفن( صنف)، کانیگە، ماک، نژاد _ نژادی، رهـ، هیم.[ ئینگـ: origin]

:: كۆڕێک لەبارەی بنەچە و شوێن و گەشەكردنی حەیران بەڕێوەچوو .

بنەچەک/binek: نتـ:[ بنە+ چەک] بنەما، بنچینە، بنەرەت. لە ئاستی (بنەچەک)دا یەکسەر زاراوەی( سەرەچەک) خۆی پێشنیازدەکات.

:: بنەچەکی خێزانەکەی بۆ زەهاو دەگەڕێتەوە.

:: ئاوی دەریا بنەچەکە، بارانیش سەرەچەکە.  

بنەچەکە/bineçeke: نتـ:[ بنە+ چە+ کە] ڕیچەڵۆک، ڕەچەڵەک، بنیات، بنەڕەت، جیل، بناچە( کباک)، بناوان( هـ)، بنەچە، ڕەگەز : ڕەگەزێکی خێزانی کە کەسێکی دەچێتەوەسەر، پشتاوپشتی نەوەیەک.  

  

بنەچەی لەبەرگرتنەوە/bineçey lebergirtinewe: نتـ:[ بنەچە+ ی+ لەبەرگرتنەوە][ ئینگـ: origin of replication]

بنەچە لەناوبردن/bineçe lenawbirdin: کتپ:[ ماف][ بنەچە+ لەناوبردن] بەواتای جینۆسایدی گرێکی دێت، جینۆ بە واتای بنەچە و ساید بەواتای لەناوبردن یان قڕکردن دێت.

.

.

_______________

بنەچە ² /bineçe: نتـ:[ توێ] لە زانستی توێکاریدا، ئەو ناوچەیەیە کە ماسوولکە بە ئێسکی جێگیر دەبەستێتەوە.[ ئینگـ: Origin]

:: خاڵی بنەچە بۆ ماسوولکەی دووسەر چ ئێسکێکە ؟.

.

.

.

.