مۆڕ/moř: ن: تیکوورک، دووپڕەکی، قەلس، مۆن.
{
دەست لە داوێنی دەدەم بێ ئاوڕێ دا لا، بەڵام
مۆڕ دەبێت و پێم دەڵێ بەو لاوە، ڕۆڵە ئێمە نین
}{ کوردی}
یان
{
ژیان ڕووگرژە و مچ و مۆڕ
دێ بۆنی کفن و تات و گۆڕ
}{ هێمن}
مۆڕبوونەوە/mořbûnewe: کتن:[ مۆڕ+ بوونەوە] بەڕقەوە تەماشاکردن، تیکوڕک( خۆ)، مێڕىوونەوە.
زاراوەی مۆڕ لە واتای جیاجیا دا |
چاومۆڕکردنەوە/ çaw mořkirdinewe: کتپ:[ چاو+ مۆرکردنەوە] قەلس بوونەوە، بەڕقەوە تەماشا کردن، بەقەلسی تەماشاکردن، تییکووڕک کردن، چاو هەڵگێڕانەوە.
لاتێڕ/latêř: ن:[ د ] مۆڕبوونەوە بە تییلایی چاو..{ خاڵ، ب 3 ، ل، 229}
لێمۆڕبوونەوە/lêmořbûnewe: کتن:[ لێ+ مۆڕ+ بوونەوە] ئانیا خوە لێ شداندن : eniya xwe lê şidandin، جێنیکێ خوە لێ شداندن : cênîkên xwe lê şidandin.
.
.
.
.