بڕینەوە/biřnewe: كتن:[ بڕین+ ئەوە]
1 – دوایهێنان، تەواوكردن، بەئەنجام گەیاندن.
2 – لەت كردن بەتیغ وهەڕە، قرتاندن، لابردن.[ ئینگـ : Ablate]
:: دارەكانمان بڕیوە.
3 – لەشیرگرتنەوەی بێچوو. لەشیربڕینەوە.
4 – هەنگوین لەكەندووكردنەوە.
5 – لەقسە بەسكردن.
:: ئەو قاوە قاوەتان لە چییە، بیبڕنەوە !.
6 – كوڵكەهەڵپاچینی ئاژەڵ
:: مەڕبڕینەوە.
7 – كورتكردنەوەی تووكی سەر.
8 – ساغ بوونەوە لەسەر مووچە و مز یان ئارێشەیەک.
:: وامان بڕیوە پایزێ بووكت بۆ لەبەردەركەت دابەزێنین.
.
خوری بڕینەوە/xurî biřnewe: كتن:[ خوری+ بڕینەوە] مەڕبڕینەوە، قووبڕینەوە.[ ئینگـ : shearing clipping]
لەشیربڕینەوە/lešîr biřînewe: کتپ:[ لە+ شیر+ بڕینەوە] مەمك ووشكبوون. [ ئینگـ : Ablactation]
.
.
.