دەردان/derdan: کتن:[ دەر+ دان] نەپەندن( کباک)، خوبەردان، ڕژاندن.{ سەلاحەدین، ل، 822}  

1 – پەیدابوونی دوومەڵ و زیپکەی ئاوڵە و سوورێژە و چشتی دیکە، کە لە لەشی زیندەواران پەیدا دەبێت.[ ئینگـ : secretion]. 

2 – دانەدەر : دەڵاندنی ئاو لەکووپە و تشتی گڵێنە. ڕژانەدەرەوە.[ ئینگـ : secretion]. 

3 – دەرکردنی لقوپۆیی سەوزایی. 

دەرداو/derdaw: ئانفا: ڕژاو، دەرهاویشتە : ئەو تشتەی لەش دەری دەدات.[ ئینگـ : secreta]{ پەزیشکی، ل، 318}. 

:: میوەکە چرۆی دەرداوە. 

دەردەر/derder: ئانفا:[ دەردان] دەرکر : بەتایبەتی هەم دەردان و هەم تێڕژان دەگرێتەوە بۆ نموونە : جەوی، شیلە، لیک، لینج، هۆرمۆن…هتد. [ ئینگـ : secretory] 

:: ئەندامی دەردەر : ئەندامێ دەرکرنێ. هاندەرێ دەرکرنێ.

:: لووی هۆرمۆمی دەردەر یان لوولەی تێرژێن.  

دەردران/derdiran: كتپ:[ کارابزر][ دەر+ دران] ڕژاندن.

دەردراو/derdiraw: ئامفا:[ کارابزر][ دەر+ دران]

دەردراوی گولنیگ/derdirawî gulnîk: نتـ:[ توێ] شیلەیەکی لینجی سپی یە لە بۆڕی منداڵداندا( گولنیک) دێتەدەرەوە، یان کارێکی ئاسایییە لەکاتی جووتبوون دێتەدەرەوە. یان لەئەنجامی نەخۆشی سوزنەکەوە وەیا ئاوسانی منداڵدانەوە تووشدەبێت.[ ئینگـ : secretion of vagine]{ کەمالنامە، ل، 48}

دەری دا/derî da: ف:[ دۆخی ڕابرذوی چاوگی( دەردان)ـە] [ ئینگـ : secrete]{ پەزیشکی، ل، 318}.

ئارەق دەردان/areq derdan: كتن:[ ئارەق+ دەردان]

ئاو دەردان/aw derdan: كتن:[ ئاو+ دەردان] ئاوهەڵێنجان لەحەوز یا جێگایانی تر.  

تەن دەردان/ten derdan: كتن:[ تەن+ دەردان] مل داكێشان، دڵخۆشبوون.

چەوری دەران/çewrî derdan: نتـ:[ توێ][ چەوری+ دەردان] [ ئینگـ : seborrhea]. 

خوێن دەردان/xwên derdan: كتن:[ خوێن+ دەردان]

کۆئەندامی دەردان/koendamî derdan: نتـ:[ توێ] زیبکەی گەنجان لە ھەردوو ڕەگەزی نێر و مێ لە تەمەنی باڵقبوون پەیدادەبیت و تاکو تەمەنی بیست سالیش بەردەوام دەبیت بەرزترین ڕێژەی زیبکە لیھاتن لە نیوان گەنجانی تەمەن 21 سال بۆ نیرینە و 23 بۆ میینەیە، زیبکە لەناوچەکانی دەم و چاو، پشت، سنگ و لای سەرەوەی رانەکان دەردێێت، بە زیبکەی گەنجێیەتی ناسراوە، جونکە ئەم ناوچانە کۆئەندامی دەردانی چەوریی گەورەی تیدایە و جیایان دەکاتەوە لە کۆئەندامی دەردانی چەوری بچووک لە ھەموو ناوچەکانی لەشیدا.{ tendrustikurd }

.

.

.

.