دەردان ¹ /derdan: کتن:[ نخ][ دەر+ دان] نەپەندن( کباک)، خوبەردان، ڕژاندن.{ سەلاحەدین، ل، 822}.  پەیدابوونی دوومەڵ و زیپکەی ئاوڵە و سوورێژە و چشتی دیکە، کە لە لەشی زیندەواران پەیدا دەبێت.[ ئینگـ : secretion]. دەرداو/derdaw: ئانفا: ڕژاو، دەرهاویشتە : ئەو تشتەی لەش دەری دەدات.[ ئینگـ : secreta]{ پەزیشکی، ل، 318}. دەردەر/der der: ئانفا:[ دەردان] دەرکر: بەتایبەتی هەم دەردان و هەم تێڕژان دەگرێتەوە بۆ نموونە : جەوی، شیلە، لیک، لینج، هۆرمۆن…هتد.[ ئینگـ: secretory]. :: ئەندامی دەردەر: ئەندامێ دەرکرنێ. هاندەرێ دەرکرنێ. :: لووی هۆرمۆمی دەردەر یان لوولەی تێرژێن. دەردران/derdiran: كتپ:[ کارابزر][ دەر+ دران] ڕژاندن. دەردراو/derdiraw: ئامفا:[ کارابزر][ دەر+ دران] . دەردراوی گولنیگ/derdirawî gulnîk: نتـ:[ توێ] شیلەیەکی لینجی سپی یە لە بۆڕی منداڵداندا( گولنیک) دێتەدەرەوە، یان کارێکی ئاسایییە لەکاتی جووتبوون دێتەدەرەوە. یان لەئەنجامی نەخۆشی سوزنەکەوە وەیا ئاوسانی منداڵدانەوە تووشدەبێت.[ ئینگـ: secretion of vagine]{ کەمالنامە، ل، 48} دەری دا/derî da: ف:[ دۆخی ڕابرذوی چاوگی( دەردان )ـە] [ ئینگـ : secrete]{ پەزیشکی، ل، 318}.

ئارەق دەردان/areq derdan: كتن:[ ئارەق+ دەردان]

ئاو دەردان/aw derdan: كتن:[ ئاو+ دەردان] ئاوهەڵێنجان لەحەوز یا جێگایانی تر.  

تەن دەردان/ten derdan: كتن:[ تەن+ دەردان] مل داكێشان، دڵخۆشبوون.

چەوری دەران/çewrî derdan: نتـ:[ توێ][ چەوری+ دەردان] [ ئینگـ : seborrhea]. 

خوێن دەردان/xwên derdan: كتن:[ خوێن+ دەردان]

کۆئەندامی دەردان/koendamî derdan: نتـ:[ توێ] زیبکەی گەنجان لە ھەردوو ڕەگەزی نێر و مێ لە تەمەنی باڵقبوون پەیدادەبیت و تاکو تەمەنی بیست سالیش بەردەوام دەبیت بەرزترین ڕێژەی زیبکە لیھاتن لە نیوان گەنجانی تەمەن 21 سال بۆ نیرینە و 23 بۆ میینەیە، زیبکە لەناوچەکانی دەم و چاو، پشت، سنگ و لای سەرەوەی رانەکان دەردێێت، بە زیبکەی گەنجێیەتی ناسراوە، جونکە ئەم ناوچانە کۆئەندامی دەردانی چەوریی گەورەی تیدایە و جیایان دەکاتەوە لە کۆئەندامی دەردانی چەوری بچووک لە ھەموو ناوچەکانی لەشیدا.{ tendrustikurd }

دەردان ² /derdan: کتن:1) دانەدەر: دەڵاندنی ئاو لەکووپە و تشتی گڵێنە. ڕژانەدەرەوە.[ ئینگـ: secretion]. 2) دەرکردنی لقوپۆیی سەوزایی. :: میوەکە چرۆی دەرداوە. 

دەردان ³ / derdan: کتن:[ زمان] لە زوانستەوانييدا مەبەست هەناسەدەردانە بە دەنگێكی هااا دەوترێت كە بە پيتێكی سرەوت Consonant دەهەژمارێنرێت وەک لە وشەی هات Hat كە فشار لەسەر هاا دەبێت نەوەک لەسەر پ ئەگەرجی نەسرەوتيشە، بەڵام لە نموونەيەكی وەک:/ پ/، /ك / دەبێت بڕوانينە پێتە سرەوتەكان لە سەرەتای وشەدا كە بە پاڵهێزێكی توند هەوای هەناسە بە دەنگی هااا دەرپەڕێت وەک: پەڕە، كەو فشار بخرێتە سەر پێ تەسرەوتی/پ/ ، /ك/ لە دەربڕينی وشەكەدا، خۆئەگەر هەندێک پيتی ديكەيش هەبێت وەک : سپەر، ستەم، ئەوا هەر فشار دەكەوێتە سەر /پ/ ، /ت/. ئەم بارە لە كۆتايی وشەدا نابێت.[ ع: نضَح النَّفس][ ئینگـ: Aspirate].{  فەرهەنگی فۆنەتيكس و فۆنۆلۆجيی، د ئەسعەد قەرەداخیی}.

.

.

.

.

تێبینی ئێوە لەسەر ئەم بابەتە؟

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Prove your humanity: 6   +   3   =