جحێڵ/ciĥêľ: ئان: تۆلاز، جاهێل _ جایەڵ، جۆڤۆن( هـ)، جووانكە، خۆرت، خوێنگەرم، سیپە، گەنج، لاو _ لاوكۆ، هەرزەکار : كەسێكە تەمەنی لە نێوانی منداڵی و جاحێڵی دابێت. [ ئینگـ : Juvenile].

جحێڵان/ciĥêľan: نتـ:[ جحێڵ+ ئان] لاوان، گەنجان، خۆرتان.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 755}. 

جحێڵانە/ciĥêľane: نتـ:[ جحێڵ+ ئانە] لاوانە، گەنجانە : جحێڵ ئاسا.

جحێڵایەتی /ciĥêľayetî: نچ:[ جحێڵ+ ئایەتی] گەنجایەتی، تۆلازی، لاوانی _ لاوێنی، لاڤانی، لاوێتی.

جحێڵی/ciĥêľî: نچ:[ جحێل+ ئی] گەنجی، خۆرتی، لاوی، شاخینی، جۆڤۆنی( هـ)، لەوەندی.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 755}.

.

.

.

.

تێبینی ئێوە لەسەر ئەم بابەتە؟

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Prove your humanity: 3   +   1   =