بلوور ¹ /bilûr: ن:[ گر: بێریللۆسی]
1 – ماددەیەکی سروشتییە، وەکو شووشە ڕوونە : کریستاڵ.[ ئینگـ : crystal]
2 – ماددەیەکی دەستکردە لە لاسای کردنەوەی ماددە سروشتییەکە کەڵکی لێ وەردەگیرێت.
3 – ئابەگینە( کباک)، بلۆر، تەورک، جامی فانۆس، شووشەی چرا، شووشی لامپا، لوولێ، مینا.
4 – ئابەگینە( کباک)، جام، ئابەژوور.
بلوورئاسا/bilûr asa: نتـ: وەلوو بلوور، لە بلوور بچێت.[ ئینگـ : crystalloid]
بلووری/bilûrî: نچ:
1 – ئەوەی پەیوەندی بە بڵوورەوە هەبێت : کریستاڵی.[ ئینگـ : crystalline]
2 – جۆرە چندراوێکە سپی تەنکە دەکرێتە کراس و دەرپێ، لە لۆکە دروست دەکرێت.
بلووورین/bilûrîn: ئانتـ: کریستاڵی.
بوونە بلوور/bûne bilûr: کتن: بەبڵووربوون.[ ئینگـ : crystallization]
شەکری بلووری/şekirî bilûrî: نتـ:[ کیمیـ][ خوار][ شەکری+ بلووری] شەکری دەنک.[ ئینگـ : Granulated sugar]
میزی بلووراوی/mîzî bilûrawî: نتـ: میزێک بلووری تێدا بێت.[ ئینگـ : crystallurea]
هەوکردنی بلووری/hewkirdinî bilûrî: نتـ:[ نخ] تیشکەچاو. [ ئینگـ : crystallitis]{ پەزیشکی، ل، 101}
.
.
__________________
بلوور ² /bilûr: ن: بلووێری لانکی منداڵان،
.
.
___________________
بلوور ³ /bilûr: ن:[ مۆسیقا] جۆرە ئامێرێکی مۆسیقایە لە شمشال دەچێت و ئەم ئەستوورترە
:: بلووێری شایی و بەزم.
بلوورڤان/bilûrvan: نتـ: بلوورڤان، بلوورلێدەر، بلوورژەن.
بلوورە قوچەک/bilûrequçek: ن: ( ع : مخروط بلووری).
.
.
________________
بلووری 4 /bilûrî: ن:
1 – هوومایین
2 – مەڕمەڕشا
.
.
.
.