شەکر/şekir: ن:[ کیمیـ][ خوار][ لە زمانی سانسکریتی शर्करा بەشێوەی( śarkarā) گۆدەکرێت و پاشان لای عەرەب بووە بە( سکر) و دواتر لەلای ئینگلیزەکان بووە بە( sugar)] مژاکێکی خۆراکی دانەدانەی ووردە، بەڕەنگی قاوەیی و سپی . ئاوێتەیەکی سادەیە لە گروپی کاربۆهیدرات، لە کاربۆن و هایدرۆجین و ئۆکسجین پێکهاتووە بۆ خواردن و گەلێک مەبەستی تر بەکاردەهێندرێت. بە زۆری لە قامیشی شەکر و چەوەندەر دەردە‌هێندرێت.[ ئینگـ : sugar , saccharum saccharide]

:: بەپێی هۆشداری ڕێخراوی تەندروستی نێودەوڵەتی( WHO ) ڕێژەی بەکارهێنانی شەکر 6 کەوچکی چایە لە ڕۆژێکدا.

شەکردان/şekirdan: نتـ: دەفرێکە شەکری تێدەکرێت.[ ئینگـ : sugar basin]

شەکراو/şekiraw: نتـ:[ شەکر+ ئاو] 

شەکراوی/şekirawî: نچ:[ شەکراو+ ی]  [ ئینکـ : Candied]. 

شەکرەمەنی/şekiremenî: نتـ:[ شەکر+ ئەنەمی] هەر تشتێک لەشەکر دروست کرابێت.

شەکرپیڤ/şekirpîv: نفا:[ شەکر+ پیڤ( )] [ ئینگـ : saccar i meter]{ سەلاحەدین، ل، 795}. 

شەکروو/şekirû: ئان: قەندوو.

شەکرێن/şekirên: ن: قەندێن.

شەکریی/şekiryî: نچ:[ کیمیـ][ خوار][ شەکر+ یی] هەرتشتێک پەیوەندی بەشەکرەوە هەبێت.[ ئینگـ : Saccharine, Sugary]. 

 جۆرەکانی شەکر 

شەکری ئاسایی/şekirî asayî: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] شەکرا ئاسایی( کباک) : ساکرۆز.[ ئینگـ : saccharose]

شەکری بلووری/şekirî bilûrî: نتـ:[ کیمیـ][ خوار][ شەکری+ بلووری] شەکری دەنک.[ ئینگـ : Granulated sugar]

شەکری بۆر/şekirî bor: نتـ:[ کیمیـ][ خوار][ شەکری+ بۆر] شەکری هەڕەمە، شەکری خاو.[ ئینگـ : Brown sugar]

:: :: ئایا شەکری بۆر لە شەکری سپی تەندروستترە ؟

شەکری پێنجی/şekirî pêncî: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] پێنج گەردیلە کاربۆنی تێدایە.[ ئینگـ : Pentoses]

شەکری تاکی/şekirî takî: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] شەکری کلوکۆز : یەک گەردیلە کاربۆنی تێدایە.[ ئینگـ : Monosaccharide]

شەکری ترێ/şekirî tirê: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] گلۆلۆز : شەکرێکی تاکی مەیلەو زەردە لە ترێ و خورما دەردە‌یندڕیت و دەدرێت بە منداڵ.[ ئینگـ : glucose, grape sugar]

شەکری جاوی/şekirî cawî: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] شەکرێکی مەیلەو قاوەییە بە باشی پاک نەکراوەتەوە لەشێلەی دارخورما دروست دەکرێت.[ ئینگـ : Jagger, Jeggery]

شەکری جۆ/şekirî co: ن:[ کیمیـ][ خوار] ماڵتۆز .[ ئینگـ : Maltose]

شەکری چەوەندەر/şekirî çewender: ن:[ کیمیـ][ خوار] هەڵگری شەکری ( ساکەرۆز، گلوکۆز، فرکتۆز)ـە. [ ئینگـ : Beet sugar, Dextrose]

شەکری چواری/şekirî çwarî: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] شەکری چوارە : چوار گەردیلە کاربۆنی تێدایە. [ ئینگـ : Tertoses]

شەکری حەوتی/şekirî ĥewtî: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] حەوت گەردیلە کاربۆنی تێدایە.[ ئینگـ : Heptose]

شەکری خشتەکی/şekirî xiştekî: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] شەکری کڵۆ، شەکری شەشپاڵۆ.   [ ئینگـ : Lump sugar, Incubes]

شەکری خوێن/şekirî xwên: نتـ:[ کیمیـ][ خوار]   [ ئینگـ : Bloos sugar]

شەکری دووانە/şekirî duwane: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] شەکری قامیش : دووگەردیلە کاربۆنی تێدایە.[ ئینگـ : Disaccharide]

شەکری زەمق/şekirî zemiq: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] عەرەبینۆز.    [ ئینگـ : Arabinose, Gumsugar]

 شەکری ساکار، شەکری تاکیی وەکوو شەکری کلوکۆز. [ ئینگـ : simple sugar]

شەکری سووتاو/şekirî sûtaw: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] شلەیەکی خەشتی قاوەیییە لە گەرمکردنی شەکر یان هەر ماددەیەکی کاربۆهیدراتی پەیدادەبێت، پاشان ئاوی تێدەکرێت و دەپاڵێورێت و بۆ ڕەنگکردن بەکاردێت، بەتایبەتی ڕەنگکردنی ویسکی.  [ ئینگـ : Burnt sugar, Caramel]

شەکری سیانی/şekirî siyanî: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] سێ گەردیلە کاربۆنی تێدایە.[ ئینگـ : Trioses]

شەکری شەشی/şekirî şestî: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] شەش گەردیلە کاربۆنی تێدایە.[ ئینگـ : Hexoses]

شەکری شیر/şekirî şîr: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] لاکتۆز، گالاکتۆز : مژاکێکی کریستاڵ و شیرینە لە ناو شیردا هەیە.[ ئینگـ : Lactose, sugar of milk, Galactose]

شەکری قەنە/šekirî qene: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] نەبات : پارچە شەکرێکە لە شلکردنەوەی شەکری قامیش دروست دەکرێت. [ ئینگـ : sugar candy , Roch candy]

شەکری قوڕقۆشم/şekirî qurqoşim: ن:[ کیمیـ][ خوار] سرکەی قوڕقۆشم، ماددەیەکی شیرینی ژەهرییە. [ ئینگـ : ( لید ئەستیەت) sugar of lead, lead acetate ]

شەکری کەوتە/şekirî kewte: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] جۆرێکە لەشەکر لە ئاووکی داری کەوت دەردە‌یندرێت.[ ئینگـ : maple sugar]

شەکری گەزۆ/şekirî gezo: نتـ:[ کیمیـ][ خوار]   [ ئینگـ : Mannite, Mannose]

شەکری میوە/şekirî mîwe: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] فرکتۆز : شەکرێکی تاکییە.[ ئینگـ : Fructos, Levulose, Fruit sugar]

شەکری نیشاستە/şekirï nîşastee: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] دێکسترین.[ ئینگـ : Dextrin, Starch sugar]

شەکری ووردە/şekirî wurde: ن:[ کیمیـ][ خوار]   [ ئینگـ : castor sugar, Powdered sugar]

شەکری هەنگوین/şekirî hengwîn: نتـ:[ کیمیـ][ خوار]  [ ئینگـ : honey sugar]

بەشەکر کراو/be şekiraw kiraw: ئانفا:[ بە+ شەکر+ کراو( کران)]  [ ئینگـ : Candied]

ڕوحی شەکر/řuĥî şekir: نتـ: سوکەرین ؛ ماددەیەکی سپییە دەکرێتە چاییەوە لە قەترانی بەخۆشیی شەکر دەبن، 300 جار لە شەکری قامیش یان چەوەندەر شێرینترە و ئەو زیانەش ناگەیەنێت بە نەخۆشەکە. [ ئینگـ : Saccaharin, Saccharine]

فرەشەکرە/fire şekir: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] شەکری چەندانە : ئەو کاربۆهیدراتەیە کە دەشێت بەڕێگەی شیکردنەوەی ئاویی بکرێت بەچەند شەکرێکی تاکیی( وەکوو نیشاستە و سیلیلۆز).[ ئینگـ : Polysaccharides]

قامێشە شەکر/ qamîşe şekir: نتـ:[ قامێش+ ئە+ شەکر][ ئینگـ : cane]

کەللەشەکر/kelile şekir: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] قەند.[ ئینگـ : loaf sugar, Coneshape] 

کێڵگەی بێ شەکر/kêľgey bê şeker: نتـ:[ کێلگەی+ بێشەکر] بێ شەکر ڕوێندراو.[ ئینگـ : suger free culture]{ پەزیشکی، ل، 102}. 

گلیسێمیا/gilîsêmiya: نتـ:[ کیمیـ][ خوار] بوونی شەکری کلوکۆز لە خوێندا.[ ئینگـ : Glycemia]

نەخۆشی شەکر/nexoşî şekir: نتـ: شەکرە ؛ نەخۆشییەکە لە ئەنجامی کەمدەرمانی هۆرمۆنی ئەنسۆلینەوە، میز زۆردەبێت و بڕی شەکری کلوکۆز لە خوێن و میزدا زیاد دەکات، ئەو کەسە زوو زوو تینوو و برسی دەبێت و کێشی کەم دەکات.[ ئینگـ : Diabetes-Mellitus]

.

 خشتەکی ناوەڕۆکی شەکر لە خۆراکی جیاوازەکان بەڕێژەی  (g /100 g ) دا.

 

  مژاکی خۆراکی   ئاڵووباڵوو  پرتەقاڵ   ترێ  زەردەلوو  سێو  قامیشی شەکەر   گەنمەشامی
 کاربۆهیدراتەکان بەڕیشاڵی خۆراکییەوە  11.4  13.1  18.1  11.1  13.8  19.0
 تێکڕای جۆرەکانی شەکر   9.9  8.5  15.5  9.9  10.4  13 – 18  6.2
 فروکتۆزی ئازاد  3.1  2.25  8.1  2.1  5.9  0.2 – 1.0  1.9
 گلۆکۆزی ئازاد  5.1  2.0  7.2  1.7  2.4  0.2 – 1.0  3.4
 شەکەری قامیش  1.6  4.3   0.2  6.0  2.1  11 – 16  0.9
 ڕێژەی فروکتۆز لەسەر گلۆکۆز  0.66  1.1  1.1  1.1  2.0   1.0  0.61
 شەکەری قامیش لە کۆی شەکرەکان  16.2  50.4  1  60.8  19.9   بەرز  15.0

.

دۆخی هەڵماندنی شەکر/doxî heľmandinî şekir: نتـ:[ کیمیـ] لە پیشەسازییدا.[ ئینگـ : tache]

تاکیمیتەر/kakîmîter: نتـ:[ کیمیـ] تەلیسکۆپی دووری پێو.[ ئینگـ : tachymeter]{ شەوکار، ل، 620}

.

.

.

.