بووک ¹ /bûk: ن:[ ئاڤێستایی : وەژوو، سانسکریت : ڤەدهوو. پەهلەوی : ڤەیۆ]1) وەوی، وەیوە، بیک، بویک، بوی، بی بی، ڤەیڤە _ ڤێو، ڤێڤ. 2) ژنی کوڕ. بووکانێ/bûkanê: نتـ:[ بووک+ ئانێ] ئەوەی پێوەندی بەبووکەوە هەبێت. بووکانی/bûkanî: نتـ:[ بووک+ ئان+ ی] بەشێوەی بووک، کارێکی وابکە وەکو بۆ بووک بکرێت.:: بووکانی تفەنگیان تەقاند. بووکبردن/bûkbirdin: کتپ :[ بووک+ بردن] بووک گواستنەوە.بووک دابەزاندن/bûk dabezandin: کتپ:[ بووک+ دا+ بەزاندن] هێنانەخواری بووک لە خوانی زین پاش ئەوەی دەگاتە بەرماڵی زاوا. :: دەڵێی بووکی بۆ دابەزیووە. بووک سوارکردن/bûk swarkirdin: کتپ:[ بووک + سوار+ کردن] بووک لەبەرماڵی بابی سواری مایین کردن تەسلیمی پێشوازی کەران دەکرێت بیبەن بۆ ماڵی زاوا. بووک گواستنەوە/ bûk gwastinewe: کتن:[ بووک+ گواستنەوە] ژن گواستنەوە لە ڕۆژی زەماوەندا. بووک گۆڕینەوە/bûk gořînewe: کتپ:[ بووک+ گۆڕینەوە] پێکگۆڕینەوەی دووبووک کەژن بەژنەیان پێکرابێت لەناو هۆزایەتیدا باوبووە. بووکنی/bûkinî: نتـ:[ بووک + نی] پیلک، پاوەی وەوه : ئەو کەسانەن کە بەشوێن بووکدا دەچن بۆماڵی زاوا. بووکێ/bûkê: ئان:[ بووک+ ێ] جوانێ. بووکێنی/ bûkênî: نچ: ئەو کەسانەن مەڵەماڵی زاوا دەچن بۆماڵی بووکی و لەوسەرەوە دەگەڵ بووکێ لەگەڵ خۆیان دەهێنن. بووکینی/bûkînî : نچ: ئەوەی پەیوەندی بە بووەکەوە هەبێت. 

 بەبووک/bebûk: ئانتـ:[ بە+ بووک] کردنەبووک. بەبووک بردن/bebûk birdin: کتن:[ مجـ][ جنێو] جنێوێکە بەکەسێک

 دەگووترێت کە کارێکی ناڕەوای کرێت، وەک بە پیاوێک بگووترێت( ژنە بە مێردی دەدەین). بەبووک دان/be bûk dan: کتن: بە

 مێرددان. بەبووک هاوردن/bebûk hawrdin: کتن: .  بەبووک هێنان/bebûk hênan: کتن:

 بەربووک/berbûk: ن:[ خێز] بەربوودی، بزگییلە، پاخەسوو _ پێ خەسوو : ژنێکە لەگەک بووکدا بچی بۆ ماڵی زاوا. بەربووکی/

 berbûkî: نچ:1) ئەو کارەی بەربووک دەیکات، جێبەجێ کردنی کاری کوڕ و کچ کە دەبنە ژن و مێرد. 2) ڕێکخستنی نێوان دوو

 کەسان کە کاری بەئەمەوە بەبێت. :: نازانین کاکە حەمە ئەم بەربووکی یەی لە چی یە؟ .

بووک ² /bûk: ن:1) جوان بێت لە شێوەی بووک.2)[ ڕوو] گوڵاڵە سوورە. بووکەبارانە/bûke barane: نتـ: شەمووڵە، کۆ سەبەبە، کۆسەوەوی، کۆستەبووکە: شتێکە وەک داهۆڵ منداڵان دەیکەن بەدارەوە، پەڕۆ لەئاستی بێ بارانییدا، ماڵەوماڵ دەیگەڕێنن بۆ ئەوەی ئاوی بەسەردا بکەن بۆ نوقڵانەی بارانبارین وەرگرن. بووکەبارانێ/bûke baranê: نتـ: بووکەبارانە، داوڵ، جاتۆڵ. بووکە بەدارینە /bûke be darîne: نتـ: بووکەدارینە. بووکەسەماکەرە/bûke semakere: نتـ:[ بووکە+ سەما+ کەر( کردن)+ ئە] شتێکە وەک بووکە بەبارانێ منداڵان لە پەڕۆولۆکە دەیکەن بۆ یاری پێکردن. بووکەسوورە/bûkesûre: نتـ: بووکەسوورکە، باڵندەیەکی بچکۆڵەی بەرسینگ سووە. بووکەشووشە/bûkeşûşe: نتـ:[ بووکە+ شووشە]1) بیبیچەخانم: جۆرە بووکێکی منداڵانە لەشووشە. 2) مرۆڤی بێوورە. 3) ئافرەتێک کە جوان وناسک بێت. بووکبووکانێ/bûkbûkanê: نتـ: بووکێنی، جۆرە گەمەیەکی منداڵانەیە. بووک بووکێن/bûk bûkên: نتـ: . بووک بووکێنێ/bûkbûkênê: نتـ: یاری کردن بەبووکی قامیش و شووشە وپلاستیک. بووکەسۆر /bûke sor: نتـ:[ باڵ] بووکە سوورە: باڵندەیەکی بچووکە بەقەد بولبولێک.[Zoo: Erithacus rubecula]

بووکەمار/bûke mar: نتـ:[ کباک] گومگومۆک، مارمێلکە.[Zoo :Lacertilla sauria]

بووکمار/bûkmar: ن:[ زیند] گیاندارێکی لووس و درێژ و جوانە، لەمار دەچێت بەڵان ئەم چوار پەڵی هەیە.

  ئاڵه‌بووک/ aľebûk: نتـ:[ مکـ][ ئاڵه‌ +بووک ] سه‌ره‌مقه‌ست و پاشماوه‌ی کاڵای بکه‌، که‌ منداڵان ده‌یکه‌نه‌ جلو به‌رگ بۆبووک منداڵان : واڵابووک(سیمـ).  بووکک ² /bûkik: نتـ:[ کباک][ بووک+ ک] بووکۆکەی منداڵان                                         

 

.

.

.

.

تێبینی ئێوە لەسەر ئەم بابەتە؟

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Prove your humanity: 5   +   6   =