لوولە/lûle: ن: بۆرییی _ بۆرییک، بۆڕیی، کووربۆڕیی، گیسیین : دارێکی زۆر ئەستوورە دەکریتە تەختە. باهوو( هـ).

لوولەکردن/lûlekirdin: ن: خەفیزۆک.{ گیو، ل، 840}.

لوولەهێن/lûlehên: ن: مەسینە، ئافتاوە.

لوولەیی/lûleyî: ن: وەکوو لوولە.

          گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی لوولە    

لوولەی ئاسن/lûley asin: ن: تیرک.

لوولەی تافتە/lûley tafite: ن: ملوانکەیەکە بەسەر سنگدا شۆردەبێتەوە و بگاتە سەر هەیاسە، بەربانگ.

لوولەی تفەنگ/lûley tifeng: ن: باڵوڵ( کباک).

لوولەی چکۆڵە/lûley çikoľe: ن: دارۆپێ. لوورە.

لوولەی خاوێن کردنەوە/lûley xawên kirdinewe: نتـ: ئامرازێکە لە کەرەستەی جۆڵایی.

لوولەی دار/lûley dar: نتـ: بۆت( کباک).

لوولەی گۆزە/lûley goze: ن:

لوولێنە/lûlêne: ن: گۆسکە.

تەنگی لوولەی فرمێسک/tengî lûley firmêsk: نتـ:[ توێ][ تەنگی+ لوولەی+ فرمێسک] تەنگی فرمێسکە ڕۆ.[ لا : dacryostenosis]{ پەزیشکی، ل، 106}. 

.

.

.

.