فرمێسک/firmêsk: ن:[ توێ] ئەستێر، ئەسر _ ئەسرین( مکـ )، ئەشک، ڕۆنتک _  ڕۆندک( باد)، سریشک، هەرسی( هـ)، هەس، هۆرمیس، هێستر : دڵۆپە و تکەی ئاوی چاو  یان پاشگرێکە لە زمانی کوردی و لاتینی بۆ زۆر زاراوەی زانستی. [ ئینگـ : Tear][ لا : dacry , decro]

فرمێسک ئاگر/firmêsk agir: نتـ: [ فرمێسک+ ئاگر] خووێناو، هووناو.

فرمێسک بزە/firmêsk bize: نتـ:[ فرمێسک+ بزە] گریانی خۆشی، گریانی شادی : زەردەخەنە بەدەم گریانەوە.

فرمێسکدان/firmêsk dan: نتـ:[ توێ] [ فرمێسک+ دان] توورەکەی فرمێسک.[ لا : dacryocyst]

فرمێسک ڕژان/firmêsk řijan: نتـ:[ توێ] [ فرمێسک+ ڕژان] [ لا : dacryorrhea]

فرمێسک هەڵوەراندن/firmêsk heľwerandin: کتپ:[ فرمێسک+ هەڵوەراندن] گریان بە کوڵ.

فرمێسکین/firmêskîn: ن:[ توێ] [ فرمێسک+ ین][ ع : الادماع]. 

 فرمێسک لە زاراوە زانستییەکانەوە

ئێسکی فرمێسکی/êskî  firmêskî: نتـ:[ توێ][ ئێسک+ ی+ فرمێسک+ ی] ئێسکی ژمارە 21 یەکە لە پێکهاتەی کەللەسەر،  لای چەپ.[ ئینگـ : lacrimal bone]

ئێسکی فرمێسکی/êskî firmêskî: نتـ:[ توێ][ ئێسک+ ی+ فرمێسک+ ی] ئێسکی ژمارە 22 یەکە لە پێکهاتەی کەللەسەر،  لای ڕاست.[ ئینگـ : lacrimal bone ]

تەنگی لوولەی فرمێسک/tengî lûley firmêsk: نتـ:[ توێ] [ تەنگی+ لوولەی+ فرمێسک] تەنگی فرمێسکە ڕۆ.[ لا : dacryostenosis]{ پەزیشکی، ل، 106}. 

دەرپۆقینی توورەکەی فرمێسک/firmêsk: نتـ:[ توێ] [ دەرپۆقینی+ توورەکەی+ فرمێسک][ لا : dacryocele]

زیخی فرمێسکدان/firmêsk: نتـ:[ توێ] [ زیخ+ فرمێسکدان][ لا : dacryolith]

لووی فرمێسک بڕین/firmêsk: نتـ:[ توێ] [ لووی+ فرمێسک+ بڕین][ لا : decro adenectomy]

هەوکردنی فرمێسکدان/firmêsk: نتـ:[ توێ] [ هەوکردنی+  فرمێسکدان][ لا : dacryocystitis]

هەوکردنی لووی فرمێسک/firmêsk: نتـ:[ توێ] [ هەوکردن+ ی+ لووی+ فرمێسک][ لا : dacryoadenitis]

.

.

.

.