باکەش/bakeş: نتـ:[ فەل][ ئەند] بابوێر، باخۆر، بادرز، بادكێش، بانكە، دەلاقە، دووكەڵكێش، كەلەبەر، كون : كەلێنی بچووک كە بای لێوە بێت، كون یان قەڵشی لە دیواری خانوویەكدا. ترومپای هەوا [ لا : Antlia ]. 

.

.

_______________________

باکەش/bakeş: نتـ:[ با+ كەش( كێش : كێشان)] كەڵەشاخ، هەواكێش: ئیستیكان و كووپەلێدان بۆ ئەوەی تا هەڵامسێ و نەشتەری لێ بدەن.

باکەش گرتن/bakeş girtin: : كتن: حەجامات گرتن: كەلەشاخ گرتن لەشوێنێك لەئەندامی لەش.

.

.

.

.