جەمسەر/cemser: نتـ:

1 – [ فیز] چەسپەر، گۆپکاسەری، کولۆڤانک.[ ئینگـ : pole ]

2 – [ کیمیـ] گەیەنەرێکە، بۆ پەیداکردنی پەیوەندیی کارەبایی لە گەڵ بەشێکی ناکانزایی( ئایۆنی) ئەڵقەکە، وەک ئەلکترۆلیت.[ ئینگـ : Electrode ]

  گوڵبژێرێک لە زاراوەکانی جەمسەر

جەمسەرە یەکجۆرەکان/cemsere yekcorekan: نتـ:[ فیز][ ئینگـ : like poles]

جەمسەرگر/cemsergir: نفا:[ فیز][ ئینگـ : Poarizer] .

جەمسەرگرپێو/cemsergirpêw: نتـ:[ فیز] پێوەری جەمسەرگریی. [ ئینگـ : polarimeter] .

جەمسەرگرتن/cemsergirtin: کتپ: پۆڵارین، پۆڵ گرتن، پۆڵ خوازی

:: جەمسەرگرتنی تیشکی ڕووناکی.

جەمسەرگرێتی/cemsergirêtî:[ فیز][ ئینگـ :Poarizability].

جەمسەرگری/cemserî: نتـ:[ جێۆ] لەبیناییدا گۆڕینی تیشک بە جۆرێک کە لەرەلەرە کەی بەیەک ئاڕاستەدا بێت لەیەک ڕووتەختدا. تیشکی جەمسەر گیراو بەکاردێت لە لێکۆڵینەوەی بڕگەی تەنکی خاوەکان لە ژێر وردبین دا.[ ئینگـ : Polarization] . 

جەمسەرگری بەشیتەڵ کردنی کارەبایی/cemserî be şîteľ kirdinî karebayî: نتـ:[ فیز][ ئینگـ :electrode gap]

جەمسەرگریی پێوان/cemsergirîy pêwan: نتـ:[ ئینگـ : polarimetery]

جەمسەرگریی جووت ڕەنگ/cemsergirî cût řeng: نتـ[ فیز][ ئینگـ :dichromic depolarizer]

جەمسەرگریی دۆز/cemsergirîy doz: نتـ:[ فیز][ ئینگـ :  polariscope]

جەمسەرگریی فای/cemsergirî fay: نتـ:[ فیز][ ئینگـ :phi depolarization] .

جەمسەرگریی لابەر/cemsergirî laber: نتـ:[ فیز][ ئینگـ :depolarizer]

جەمسەرگریی لابردن/cemsergirî labirdin: نتـ:[ فیز] جەمسەرگریی نەهێشتن.[ ئینگـ : depolarization polarity] .

جەمسەرگریی ناتەواو/cemsergirî natewaw: ن:[ فیز][ ئینگـ : partikal polarization]

جەمسەرگیراو لە یەک ئاستدا/cemsergîraw le yek astda: نتـ:[ فیز][ئینگـ  :plane polarized]

جەمسەرێتی لادان/cemserêtî ladan: نتـ:[ فیز][ جەمسەر+ ئیتی‎+ لادان][ ئینگـ : polarity]

جەمسەری/cemserî: نچ: تەوەری، پۆڵی. [ ئینگـ : polar]

جەمسەری پۆزەتیڤ/cemserî pozetîv: نتـ:[ کیمیـ]ئانۆد، ئەلکترۆدی پۆزەتیڤ (گەرم). [ ئینگـ : Anode]

جەمسەری سفری/cemserî sifrî: نتـ:[ فیز][ ئینگـ : null electrode] .

جەمسەری شووشەیی/cemserî şûşeyî: نتـ:[ فیز][ ئینگـ :glass electrode] .

جەمسەری نێگەتیڤ/cemserî nêgetîv: نتـ:[ کیمیـ] کاتۆد، ئەلکترۆدی نێگەتیڤ(سارد). [ ئینگـ : Cathode] .

ئەرکی جەمسەر/erkî cemser: نتـ:[ کیمیـ] بریتییە لە جیاوازیی ئەرکی نێوان جەمسەر و گیراوەکەی. [ ئینگـ : Electrode potential ]

بازنەی جەمسەریی/baziney cemser: نچ:[ ئینگـ : polar circle] .

بۆشایی نێوجەمسەرەکان/boşayî nêw cemserekan: نتـ:[ فیز][ ئینگـ :electrode gap] .

پەستانی (ئەرکی) جەمسەرەکان/pestanî(erkî) cemserekan: نتـ:[ فیز][ ئینگـ :electrolytic polarization] .

جووت جەمسەر/cût cemser/: نتـ:[ فیز][ ئینگـ :depole] .

دووری جەمسەری/dûrî cemserî: نتـ:[ فیز][ ئینگـ : polar distance] .

ڕووناکی جەمسەری/ řûnakî cemserî: نتـ: شەبەنگی جەمسەری : دیاردەیەکی سروشتیی فیزیاوییە، کە لە ئەنجامی پێکدادانی ئەو تەنە بارگاوییانەوە دروست دەبێت، کە لە ڕۆژەوە دەردەچن و کایەی موگناتیسی زەوی دەبڕن و لە گەڵ گەرد و گەردیلەی ماددەی تر کە لە بەرگی هەواداهەن کارلێک دەکەن. سەرئەنجام ڕووناکی دروست دەبێت، کە لە شێوەی هەور و تیشکی ڕەنگاوڕەنگ بەدرێژایی ئاسمان دەردەکەوێت.

زەبری جەمسەری/zebirî cemserî: نتـ:[ کیمیـ][ زەبر+ ی+ جەمسەر+ ی] ئارەزووی خۆ خولاندنەوەی گەردە لە کایەی کارۆستاتیکیدا و گەردی جەمسەردار زەبری جەمسەری هەیە. [ ئینگـ : dipole moment]

زەبری جووت جەمسەر/zebirî cût cemser: نتـ:[ فیز][ ئینگـ : depole moment] .

 ڕووناکیی جەمسەری دوو جۆری هەیە 

:: ڕوناکیی باکووری کە لە جەمسەری باکوور ڕوودەدات

:: ڕوناکیی باشووری کە لە جەمسەری باشوور ڕوودەدات

پرۆتۆن و نیۆترۆن و چەندین تەنی بارگاوی تری وەک دەرهاویشتەی بەردەوامی ڕۆژ بە بۆشایی ئاسماندا ڕووە و زەوی بە خێرایی 300 هەتا 1000 کم لە چرکەیەکدا مل دەنێن، دوای نزیکەی سێ ڕۆژ دەگەنە زەوی. کایەی موگناتیسی زەوی ڕێگری لەم تەنە بارگاویانە دەکات و ناچار بەرەو جەمسەری باکوور و باشوور مل دەنێن. هەندێک لەوانە کایەی موگناتیسی زەوی دەبڕن و لە بەرگی هەوادا کار لەگەل گەردیلەی مادەکانی هایدرۆجین، نایتروجین و ئۆکسجین دەکەن بۆ ئەوەی کۆتایی بەباری نەسرەوتی خۆیان بهێنن. کاتێک تەنە بارگاوییەکان بەر گەردی ئۆکسجین دەکەون، ڕەنگی سەوز و سوور دروست دەبێت و کاتێکیش بەر نایترۆجین دەکەون ڕەنگی شین و مۆر و پەمەیی و سەوز دروست دەبێت. سەوز باوترین ڕەنگی ڕوناکیی جەمسەرییە، لەدوای ئەویش پەمەیی، تێکەڵەیەکی سەوز و سوری کاڵ، سوور، زەرد و شین دێن. ڕووناکیی جەمسەری زۆرتر لە کاتێکدا دەبینرێت کە ڕۆژ چالاکتر دەبێت و بەزۆری لەشەودا دەبینرێت. ڕووناکیی جەمسەری لە وەرزی زستاندا لە جەمسەری باکوور یان باشووری زەوی دەبینرێت. جگە لە هەسارەی زەوی ڕووناکیی جەمسەری لەسەر هەسارەکانی تریش بە قەبارەیەکی گەورەتر ڕوودەدات. ڕوودانی ئەم دیاردەیەش پەیوەندی بە چالاکیی ڕۆژەوە هەیە، هەتا ڕۆژ چالاکتر بێت دیاردەی ڕووناکیی جەمسەری گەورەتر و ڕەنگاو ڕەنگتر دەردەکەوێت. ڕوناکیی جەمسەریش بەزۆری لە ووڵاتی کەنەدا و وڵاتانی سکەندیناڤی ڕوودەدات. ڕووناکیی جەمسەری کاریگەریی لە سەر مرۆڤ هەیە لەڕێگەی کارکردی لەسەر ئەو شەپۆلانەی کە لە مانگە دەستکردەکانەوە دەنێردرێن و دەبێنە هۆی ڕێگریکردن لە گەیشتنی شەپۆلی دەنگ بۆ تەلەفۆنەکانمان.

.

.

.

.