بنکە/binke: ن:[ بنک+ ئە]

1 –  ئەساس، بناخە _ بناغە، بناگهە، بنچینە، بنەڕەت، بنەستر، بنەقار، بنگە‌هـ، پایە، تەمەڵ، خیم، دەهكەر، شەنگستە، قانگە، گەوەر، ناوەند، نەغمە، هیم : چەند چینێكە لە دیوار لەسەرزەوی ساخ دادەنرێت.[ ئینگـ : footing]

2 – مەکۆ، بنەوان، ڕێگە، ڕێگا. [ ئینگـ : base]

بنکەدار/binkedar: ن: دەوەن. 

:: بە بنکەداری بە‌روو و مازووش دەڵێن کە تازە هەڵیدابێتەوە دوای بڕانی.

بنکەی پەردەیی/binkey perdeyî: نتـ:[ بنکە+ ی+ پەردەیی] جۆری  IV : شێوەی بناغەی قاپلەمەیی ( lamina)، بنکەی پەردەیی. 

بنکەی تێپەڕ/binkey têpeř: نتـ:[ بنکە+ ی+ تێپەڕ] 

بنکەی چاکسازی/binkey çaksazî: نتـ:[ بنکە+ ی+ چاکسازی]

بنکەی ڕوانین/binkey řwanîn: نتـ:[ بنکەی+ ڕوانین] دیدگە، قوللەی سەربازی، بنکەی چاودێری سەربازی. [ ئینگـ : Observation post]

بنکەی زانیاری ژەهر/binkey zaniyarî jehir: نتـ:[ بنکەی+ زانیاری+ ژەهر].[ ئینگـ : ]

بنکەی کارگێری/binkey kargêrî: ن:[ بنکەی+ کارگێری]

بنکەی نینۆک/binkey nînok: نتـ:[ بنکەی+ نینۆک]

فەرماندەی بنکە/fermandey binke: نتـ:[ فەرماندەی+ بنکە]

نیشتتنگە/ştitinge: ن: وارگە، بنکە.[ ئینگـ : Habitat ]

هاوبنکە/hawbinke: نتـ:[ هاو+ بنکە] بنکەی هاوبەش.

.

.

.

.