نینۆک/nînok: ن:[ توێ][دەل] نخان : nixan، ناخۆن : naxon، ناخوون : naxûn، ناخون : naxun، نەینووک : neynûk، هەنیۆک : heniyok( شۆ _ هـ)، نووخان : nûxan، نینووک : nînûk، نینیک : nînîk _ نیینک : nîyik( باد) : ماددەیەکی ڕەقە بەشی سەرەوەی سەر پەنجەی دەست و قاچ دادەپۆشێت و بەشێوەیەکی سەرەکی لە ماددەی کیراتین : دروستبووە.[ ئینگـ: Nail].

    نینۆک لە شەش بەش پێكدێت :
1 – پلێتی نینۆک : nail plate
2 – ناواخنی نینۆک :
3 – نووشتانەوەی نینۆک :
4 – مانگیلە :  Lunula
5 – دۆشەکی نینۆک : nail bed 
6 – توێکلی نینۆک : . نینۆکی پەنجەی دەست ڕۆژانە 0,01 mm گەشەدەکات و 4 – 6 مانگی دەوێت تا بە تەواوەتی دروست دەبێتەوە. بەڵام پەنجەی پێ 12 – 18 پێویستە وەک خۆی لێبێتەوە. نینۆک سەرباری ئەوەی پەنجە لە بەرکەوتنی زەبر و برینداربوون دەپارێزێت. یارمەتی گرتنی تشتی بچووک بە پەنجەکات دەدات و هۆکاریشە بۆ جوانی دیمەنی پەنجەکان. هەروەها یارمەتی دەستنیشانکردنی هەندێک لە نەخۆشییەکان دەدات.

نینۆکبڕ/nînokbiř: نتـ: نوخانبڕ. 

نینۆکبڕین/nînokbiřîn: کتن:[ نینۆک+ بڕین] نوخان بڕین. 

نینۆک لە گۆشتدا چوون/nînok legoştda çûn: کتن:[ ئینگـ: Ingrown nail]. 

         گۆڕانکارییەکانی شێوەی نینۆک : variation in general contour        

ڕەکتەیی نینۆک/řekteyî nînok: نتـ:[ نخ] پانی پلێت و دۆشەکی نینۆک لەدرێژی نێۆک پترە. بۆماوەیی لەشی زاڵە.[ ئینگـ: racquet nails]

قوپانی نینۆک/qupanî nînok: نتـ:[ نخ] ئەسکوێلە نینۆک، نینۆکی کەوچکی، نینۆکی کۆجیلەیی : نینۆک چاڵ دەبێت و لێوارەکانی بەردەبێتەوە. سێ هۆکاری سەرەکی هەن بۆ ئەم نەخۆشییە : – لەتەمەنی ساوادا ئاسایی یە، پیشەی : بەهۆی زەبری درێژخایەن، ڕێژەی کەمخوێنی و کەم ئاسنی لە لەشدا.[ ئینگـ: koilonychia spoon nails]. 

کووڕبوونی نینۆک/kûřbûnî nînok: نتـ:[ نخ] بریتییە لە فرە کەوانەبوونی( کووڕبوونی) باری درێژی و پانی نینۆک. بەهۆی زلبوونی شانەی نەرمی کرۆکی ژێر نینۆک : digital plup. و فرە گەشەی شانەی بۆری خوێن و ڕێشاڵی بنکەی نینۆک و بزووتنی پلێتی نینۆک و شینبوونەوەی جێیی. هۆکاری کووڕبوونی نینۆک دەگەڕیتەوە بۆ هەندێ نەخۆشی وەک : – ناساغی سی یەکان لە ٪ 80 ی، ناساغی دل و بۆری خوێن، ناساغی جگەر، هۆکاری دیکەش هەن.[ ئینگـ: clubbing nails]

نەبوونی نینۆک/nebûnî nînok: نتـ:[ نخ] بریتییە لەنەبوونی نینۆک یان هەندێک لە نینۆکەکان یان نەبوونی بەشێک لەنینۆک زگماکییە یان وەرگیراوە. بۆ نموونە لەنەخۆشی پانەپێستە ستوورێ : L. Planus[ ئینگـ: Anonychia]

      گۆڕانکارییەکانی ڕووی نینۆک : variation in nail surface      

زبربوونی نینۆک/zibir bûnî nînok: نتـ: نینۆک تاریک و تەنگ و زبر دەبێت، پاشان هێڵی بەرزبووەوەی باری درێژی کە لە کۆتاییەکەی ئەوپەڕی کەڵینە دروست دەبێت. نینۆکێک یان هەندێک لە نینۆکەکان یان هەموو نینۆکەکان دەگرێتەوە. هۆکاری سەرەکی ئەم نەخۆشییە نەزاندراوە. لەتەمەنی سال و نیوێک تا ناوەڕاستی تەمەن دەردەکەوێت. دەردە ڕێوی، سەدەف، جێگۆڕاوە، نەخۆشی ماسی، یان بەخۆشی دیکە. خێزانی، نەخۆشییەکانی بەرگری خۆیی وەک بەڵەک. لەباری مندالییدا لە 20 – 25 سالیدا چاکدەبێتەوە. ئەم ناساغییە پێشی دەگووترێت بەدگەشەیی بیست نینۆکی: twenty nail dystrophy.[ لا: trachyonchia][ ئینگـ: rough nail]

قڵشی نینۆک/nînok: نتـ: هێڵی چاڵی.[ ئینگـ: grooving nail ]

بەنینۆک/benînok: ئانتـ:[ بە+ نینۆک] ب نخان.  

بەنینۆک هەڵوەراندن/benînok heľwerandin: کتپ: هەڵپریواندن.

بنی نینۆک/binî nînok: نتـ:[ توێ] بنی نینۆکی.[ ئینگـ: nail root]. 

دیواری نینۆک/dîwarî nînok: نتـ:[ توێ] ئەو شتەی ئەملاو و ئەولای نینۆکی داپۆشیوە.[ ئینگـ: nail wall].

ژێر نینۆک/jêr nînok: نتـ:[ توێ] بنی نینۆکی.[ ئینگـ: nail bed, nail matrix].  

فرچەیا نینۆک/firçeya nînok: نتـ: فڵچەی نینۆک.[ ئینگـ: nail brush]. 

ناساغی نینۆک/nasaẍî nînok: نتـ:[ توێ] ناساغییەکانی نینۆک دەستنیشان دەکرێت بە دوو بەشەوە دۆخی سەرەتایی و دۆخی تێکچوویی.

.

.

.

.

{ سەرچاوە

سەلاحەدین، ل، 552

د. مەحموود فەقێ ڕەسوڵ

}