بنمیچ/binmîç: نتـ:[ ئەند][ بن+ میچ] بنتاق. بنبان.[ ئینگـ: ceiling]

:: نه‌خشكاریی گه‌چی بنمیچ.

:: وەستای بنمیچ.

{

ئەڵێن تەیری ھەیە، حوکمی نییە بەڕۆژ چاوی وەک کوێر
ئەکەن ھێلانە بۆ خۆیان لە بنمیچ یا لە وێرانە

}{ شێخ محەمەدی حیلمی}

:: بنمچی لاوەكی پلاستیكی بۆ چێشتخانە، گەرماو و توالێت دروست دەکرێت.

:: بنمیچی ئازادی پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ بیروباوەڕ و فیکرییەتی خەڵکەوە ھەیە.{ ڕێبوار مەسعودی}

بنمیچ ساز/binmîçsaz: نفا: بنبان دروستکەر. 

بنمیچ سازاندن/binmîç sazandin: کتپ: بنبان دروست کردن.

ئۆكسیدی كرۆمیک/oksidî kromîk: نتـ:[ كیمیـ] مڵته‌یه‌كی سه‌وزه‌، بۆ بنمیچ پۆشین و سیرامكسازی به‌كارده‌هێندرێت. مادده‌یه‌كیهانده‌ره‌( كارای یاریده‌ده‌ره‌) له‌ كارلێكه‌ ئه‌ندامییه‌كان.[ ئینگـ : Chromic oxide، Cr2O3]

بێ بنمیچ/bê binmîç: ئانتـ:[ بێ+ بنمیچ] 

تەپە/tepe: نتـ:[ تەپ+ ئە] دارێكی گردی لووسە بە بنمیچەوە ڕایەڵی تەونی دەخرێتەسەر.{ خاڵ. ب1. ل. 303}.

داربەستی بەنایی/darbestî benayî: نتـ:[ ئەند][ داربەستی+ بەنایی] داربەند، چێوبەس، کۆمەڵەداری لێکدراو لە ژێر بنمیچدا بۆ ئیشی بەنایی لەسەرکردن.[ ئینگـ : Scafolld].

هێڵی یەكگرتنی دوولای بنمیچی لێژ/hěľî yekgirtinî dû lay lêj: نتـ:[ ئەند][ هێڵ+ ی+ یەكگرتن+ ی+ دوولای+ بنمیچ+ ی+ لێژ][ ئینگـ : groin arch].

.

.

.

.