تاش/taş: ڕەگ:[ ڕەگی( تاشای، تاشین، تاشتەی)] تیش، تەراشکراو.
تاشای/taşay: چ:[ هـ ] تاشین.
تاشتەی/taştey: چ:[ هـ ] تاشین، تراشین.
تاشەر/taşer: نفا:[ تاش+ ئەر] کەسێک کە شتێک دەتاشێت.
تاشتش/taştiş : ن:[ کباک، زا] تاشین.
تاشران/taşiran: کتپ:[ هـ ] تاشیا.
تاشراو/taşiraw: نفا:[ تاشران( تاشان _ تاشین)] تراشراو : هەر شتێکی کە تاشرابێت.
تاشین/taşîn: کتن:[ هیک: تاشتی، تەکش. ئێک: تەخش. ئاڤێستایی : تاش، تەش. سوغ : تەش. پهـ: تاشتەن، تەشییتەن، تاشیتەن، فار: تراشیدن. ل: تێراشتێ. پەش: تەراشێدل. تات: بێتاشە ستەن، گیل: تاشتەن] تەرا شین، تەراشکردن.[ ئینگـ : shaving]
1 – لێدان و بڕینەوەی تووکی سەر و بەر.
2 – دادانی کەرەسەی چێوی و دار.
3- کڕاندنی شتی زێدە.
4 – لێک و لووس کردنی تەختە و چێو.
5 – لێک و لووش کردنی بەرد و مجەسەمە.
6 – [ ئەردە] دروێنەکردن، دروونەوە.
.
تراش/tiraş : ن:[ ناوگری ( ر) هاتووەتە نێو ( تاش) ـەوە و تراشی دروست کردووە، واتا لە دۆخی کاری دیارەوە کراوە بە کارا نادیار ] تەراش.[ ئینگـ : shaver]
تراشتی/tiraştî: ئان:[ کباک] [ ئینگـ : shaven].
تراشین/tiraşîn: کتن:[ ئاڤێستا : تاش _ تەش، پهـ: تەش : تاشیتەن : ]{ وشەی تێژ، تیخ ( پهـ: تیگ : tîx)، سیخ لە ( تەش)ـەوە هاتووە}{ ج. نەبەز}.
تراشی/tiraşî: ئان:[ کباک] [ ئینگـ : shaved].
تراشینک/tiraşînik: ئان:[ کباک] [ ئینگـ : shave machine].
.
– تاش/taş – : ڕەگ:[ ڕەگی( تاشای، تاشین، تاشتەی)] پاشگرێکە لە زمانی کوردی کە دەلکێت بە ناو و ناوێکی نوێ دروست دەکات.
:: بەرتاش،
:: دارتاش،
:: سەرتاش.
بەرتاش/bertaŝ: نفا:[ بەر( بەرد)+ تاش( تاشین)]
1 – بەربڕ.
2 – بەرگەدەتراش.
دتراشت/ditiraşt: ف: ڤە درەنت، کێم دکت، نزم دکت. نێزیکی تشتەکێ دبت تراسین، ڤەرەنین، دە سدانا سڤکا ناسک.[ ئینگـ : Shave]{ سەلاحەدین، ل، 843}.
:: رهێن جو دتراشت : to shave his beard.
.
___________________
تاش/taş: ن:[ هـ، ئەردە] رەوەز، گاشەبەرد، تاسەبەرد : بەبەردێک دەگووترێت کە ساف و لووس بێت.
{ دیارە وشەیەکی دیکەش بۆتاش هەیە، کە ئەوەش ( تات : تەخت : ساف و لووس)}{ جەمال. نەبەز}
{
تای بەڕەزای شەنگ عەنبەربۆی شەوڕەنگ
پەخش بێ نەرووی تاش ئەلحەد سەرای سەنگ
}{ مەولەوی}.
تاشەبەرد/taşeberd: نتـ:[ تاش+ ئە+بەرد] رەوەز: بەردی یەکپارچەی گەورە.
تاشەتەوەنی/taşetewenî: نتـ:[ هـ ][ تاش+ ئە+ تەوەن+ ئی] تاتەبەرد.
تاشەی کوچک/taşey kuçik: نتـ:[ تاش+ ئەی+ کوچک] تەختە بەردی گچکە.
.
.
.
.