تەخت ¹ /text: ئان:

1 ) ڕێکوپێک، ڕاست، بێ خوار و خێچیی.

:: هیچ نارەحەت مەبە هەموو کارەکانم بۆ تەخت کردووی.  

2 ) دڵنیا، ئەرخەیان.

تەختبوون/textbûn: کتن:[ تەخ+ بوون]

1 ) ڕێکوپێک بوونی زەوی.

2 ) ڕێکوپێک بوون.

تەخت بـۊن/textbün: کتن:[ کباش][ تەخ+ بـۊن( بوین)] 

1 ) هامار بـۊن _ هەمواربوون. 

2 ) بێ ئەنیش بـۊن 

:: خێاڵد تەخی بوو. 

3 ) کەمووتەرێگ ک خێ داسە مەکان نوو. 

.

.

______________

تەخت/text: ن:[ ئەند]

1 ) گۆڕ، ڕێک، بێ کەند و کڵۆ و ڕاست

2 ) چارپایەی لەسەر نوستن

3 ) کورسی لەسەر دانیشتنی پاشا

تەختپاڵدانەوە/textpaľdanewe: کتن:[ تەخت+ پاڵ+ دانەوە] بەدڵنیایی دانیشتن، دڵنیابوون لە بەڕێوەچوونی کار و ئارێشەیەک، ئەرخەیان بوون، تەخت دانیشتن.

تەخت دانیشتن/text danîŝtin: کتن:[ تەخت دانیشتن] پاڵدانەوە بە ئەرخەیانیی، بە دڵنیایی دانیشتن، تەخت پاڵدانەوە.

تەخت کردن/text kirdin: کتپ:[ تەخت+ کردن]

1 ) نەهێشتنی کەند و لەندی زەوی و ڕێککردنی.

2 ) ڕێکوپێککردن.

تەختی پشت/textî pişt: نتـ:[ توێ][ تەخت+ ئی+ پشت] نێوەڕاستی پشت.

:: تەختی پشتی لە عەرزی دا.

:: لەسەر تەختی پشتێ درێژببوو.

تەختی خەو/textî xew: نتـ:[ تەخت+ئی+خەو] تەختی نووستن: کەرەستەیەک کە بۆ لەسەر خەوتن کەڵکی لێو‌ەردەگرن.

تەختی ڕەوان/textî řewan: نتـ:[ تەخت+ ئی+ ڕەوان]

1 ) تەختە ڕەوان : جۆرێك کەژاوە یە کە گەورەپیاو و دەوڵەمەند تێیدا دادەنیشن و غوڵام ونۆکەر(بەدوویا چوار کەس) بەدەست هەڵیدەگرن.

2 ) كەژاوە : کە دوو چاوەی گچکەیە لە پشتی ووڵاخی بەرزە دەکرێت و لە هەر چاوەیدا یەکێکی تێدادادە نیشێ سا پیاوێکی گەورە یان بووک.

تەختی سینگ/textî sîng: نتـ:[ توێ][ تەخت+ئی+ سینگ] نێوەڕاستی سینگ.

:: منداڵەکەی بەتەختی سینگیەوەن نا.

تەختی گەردوون/textî gerdûn: نتـ:[ فەل][ تەخت+ ئی+ گەردوون] فەلەک، ئاسمان.

تەختی نێوچاوان/textî nêwçawan: نتـ:[ توێ] تەختایی نێوچاوان.

.

.

_____________

تەخت ² /text: ن:[ پەهلەوی: تەخت]

1 ) پاد _ پات، ئەورەنگ، سەرا : ئەو کورسیەی کە پادشا لەسەری دادەنشێت.

2 ) تەختی خەو : کەرەستەیەک بەشێوەی جۆراوجۆر کە بۆ لەسەرخەوتن لە ژووری خەوی دادەنێن.

3 ) [ توێ] پانایی و نێوەڕاستی پشت و سینگ.

4 ) پاناوک، پانتاو، پاناو، تەختان : گۆڕاوی سەری كێو و چیا.

5 ) ڕەبەق، تەواو.

:: دوو ساڵی تەختە خەرێکی قوڕەکارییم و هێشتا تەواو نەبووە.

6 ) سەرایی، ڕوو( سەتح).

7 ) تابووت، دارمەیەت.

{

وەسیەت بێ کە مردم تەخت و تابووتم لە عەرعەرکەن

هەتا عالەم بزانێ من شەهیدی قامەتی یارم

}{ وەفایی}.

8 )[ کشت] بیرازتن : برازکردنی بەرداش. تەختکردنی زەوی بۆ کشتوکاڵ چاندن.

:: زەویم بیـرازکردووە بۆ تووتن.

9 ) تیژکردنەوە و گڕنیگڕنیکردنی بەرداش. بەرداش دوای ماوە یەک کار دەسوێت و دان جوان ناهاڕێت. لەبەرئەوە هەندێک جار بەقەڵەم گرنیگ، هەتا دان بەووردی بهارێت، ئاردی بەرداشی تازە بیزارکراو، هەندێک ووردە بەردی تیدا دەبێت.

10 )[ مجـ] دارکاری کردن و لێدان.

تەختا/texta: نتـ:[ کباک، زا][ تەخت+ ئا] تەختە.

تەختان/textan: نتـ:[ تەخت+ ئان] گۆڕایی: زەوی و شوێنی تەخت.

تەختانی/textanî: نتـ:[ تەختان+ئی] زەوی وشوێنی تەخت و یەکدەست، جێگایی تەخت، تەختایی.

تەختایی/textayî: نتـ:[ تەخت+ ئایی] پاناوە، تەختایی سەری كەژ و كێو : زەوی و شوێنی تەخت.

تەختگا/textga: نتـ:[ تەخت+ گا] شوێن و جێگای تەختی میر و خونکار و پڕدشایان. پایتەخت.

تەخت بوون/text bûn: کتن:

1 )[ ئد][ تەخ+ بوون] وێران بوون.

2 ) ڕێک بوونی شوێنێک، کە بە مەبەست لە نەمانی گرێ و قۆرت و بەرهەڵستیشە لە کارێکدا.

تەخت کردن/text kirdin: کتپ:[ ئد][ تەخت+ کردن] وێران کردن.

تەخت لێی کەوتن/text lěy kewtin: کتن:

1 ) درێژبوون و خەوتن بێ هیچ ئاگاداریی و هەست و خوستێک.

2 ) نەخۆش بوون و لە جێداکەوتن بەکوتوپڕیی.

تەخت لێی نووستن( خەوتن)/text lêy nûstin( xewtin): کتن: خەوتن بە ئەرخەیانیی و دڵنیایی، خەوتن بە بێ هیچ هەست خوستێک، تەخت لێی کەوتن.

تەخت وەرگەڕان/text wergeřan: کتن:[ ئد] لە دەستەڵات کەوتن، تێکڕووخان و بێدەستەڵات بوون.

تەخت و بەخت/text û bexit: نتـ:[ تەخت+ و+ بەخت] دەستەڵات.

تەخت و بەخت وەرگەڕان/text û bexit wer geřan: کتن:[ ئد][ تەخت وبەخت+ وەرگەڕان] لەدەستەڵات کەوتن، تووشی کزیی و بێدەستەڵاتیی بوون.

تەخت و بەخت وەرگەڕاندن/text û bexit wergeřandin:: کتپ:[ ئد][ تەخت وبەخت+ وەرگەڕاندن] لە دەستەڵات خستن، کز وبێدەستەڵات کردن، تەخت ومکان تێکدان.

تەخت و تاراج/text û tarac: نتـ:[ تەخت+ و+ تاراج] تاڵان، تاراج.

تەخت و تاراج کردن/text û tarac kirdin: کتپ:[ تەخت وتاراج+ کردن] بەتاڵان بردن، بەتاراج بردن، تاڵان کردن.{

دەڵێ:

سبحەینێ جواب دەگەرمێنێ بگەڕێ، لەئەستەمبو وڵێ ببێ بڵاوە

سوڵتان پێ بزانێ، پاکمان دەخنکێنێ، تەخت و تاراجمان دەکا تەواوە

}{ مان. ل. 138}.

تەخت و مەکان/text û mekan: نتـ:[تەخت+ و+مەکان]

1 ) دەستەڵات، حکوومەت، تەخت وبەخت.

{

هیچکەس نازانێ یایەزین چەند جوانە

بۆم بە جێ هێشتووە تەخت و مەکانە

}{ مان. ل. 64}.

2 )[ ئد] بەتەواوەتی وێران، خاپوور.

تەخت و مەکان بوون/text û mekan bûn: نتـ:[ تەخت ومەکان+بوون] وێران بوون بەتێکڕایی، خاپووربوون، تێکڕووخان.

تەخت و مەکان تێکچوون/text û mekan têkçûn: کتن:[ تەخت ومەکان+ تێک+چوون] لە دەستەڵات کەوتن، تەخت وبەخت وەرگەڕان، تووشی کزیی بوون.

تەخت و مەکان تێکدان/text û mekan têkdan: کتپ:[ تەخت ومەکان+ تێک+ دان] لەدەستەڵات خستن، بێدەستەڵات کردن، تووشی کزیی کردن.

{

خۆڵا لێت هەڵناگرێ لە پیاوی نەجیم تێک بدەی تەخت و مەکانە

}{ مان. ل. 103}.

تەخت و مەکان کردن/text û mekan kirdin: کتپ:[تەخت ومەکان+ کردن] وێران کردن، تێکدان، تێکڕووخان، تێکو پێکدان

تەختێ بەنەڤشی/textê benevşî: نتـ:[ کباک] جوورە کر( بووزوو)ێکە.

تەختی ئابنووس/textî abnûs: نتـ:[ ڕوو] تەخت و کورسی پڕدشایەتی کە لە داری ئابنووس ساز کرابێت.

{

بونیانی كیبر و سەركەشییە تاقی کیسرەویی

دانانی زوڵم و رووڕەشییە تەختی ئابنووس

}{ نالـی}.

چوونەسەر تەخت/çûneser text: کتن: بەپادشایەتی گەیشتن، بوونە پادشا.

.

.

_______________

 

تەختا/texta: نتـ:[ کباک، زا][ تەخت+ ئا] تەختە.

تەختان/textan: نتـ:[ تەخت+ ئان] گۆڕایی: زەوی و شوێنی تەخت.  

تەختانی/textanî: نتـ:[ تەختان+ئی] زەوی وشوێنی تەخت ویەکدەست، جێگایی تەخت، تەختایی. 

تەختایی/textayî: نتـ:[ تەخت+ ئایی] پان اوە، تەختایی سەری کەژ و کێو : زەوی و شوێنی تەخت. 

تەختگا/textga: نتـ:[ تەخت+ گا] شوێن و جێگای تەختی میر و خونکار و پڕدشایان. پڕیتەخت.  

تەخت بوون/textbûn: کتن:

1 )[ ئد][ تەخ+ بوون] وێران بوون.

2 ) ڕێک بوونی شوێنێک، کەبەمەبەست لە نەمانی گرێ و قۆرت و بەرهەڵستیشە لە کارێکدا.  

تەخت کردن/textkirdin: کتپ:[ ئد][ تەخت+ کردن] وێران کردن.

تەخت لێی کەوتن/text lêy kewtin: کتن:[ ]

1 ) درێژبوون و خەوتن بێ هیچ ئاگاداریی و هەست و خوستێک.

2 ) نەخۆش بوون و لە جێ دا کەوتن بەکوتوپڕیی.

تەخت لێی نووستن( خەوتن)/text lêy nûstin(xewtin): کتن:[] خەوتن بە ئەرخەیانیی و دڵنیایی، خەوتن بە بێ هیچ هەست خوستێک، تەخت لێی کەوتن.

تەخت وەرگەڕان/text wergeřan: کتن:[ ئد][] لە دەستەڵات کەوتن، تێکڕووخان و بێدەستەڵات بوون.

چوونەسەر تەخت/çûne ser text: کتن:[] بە پڕدشایەتی گەیشتن، بوونە پادشا.

ڕووتەخت/řûtext: نتـ:[ بیر][ ڕوو+ تەخت] بریتییە لە درێژایی و پانایی هەر ڕووبەرێک بەبێبڕانەوە کە گەورە و بڵاون، شایەنی پێواندن نیین.[ ئینگـ: plane]

.

.

تەختپاڵدانەوە/textpaľdanewe: کتن:[ تەخت+ پاڵ+ دانەوە] بەدڵنیایی دانیشتن، دڵنیابوون لە بەڕێوەچوونی کار و ئارێشەیەک، ئەرخەیان بوون، تەخت دانیشتن. 

تەخت دانیشتن/text danîştin: کتن:[ تەخت دانیشتن] پڕڵدانەوە بە ئەرخەیانیی، بە دڵنیایی دانیشتن، تەخت پڕڵدانەوە. تەخت کردن/texit kirdin: کتپ:[ تەخت+ کردن]

1 ) نەهێشتنی کەند و لەندی زەوی و ڕێککردنی.

2 ) ڕێکوپێککردن.

.

.

تێبینی ئێوە لەسەر ئەم بابەتە؟

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Prove your humanity: 5   +   10   =