ڕنە ¹ /řine: ن:[ تشت][ ڕن+ ئە]
1 . ڕەندە، ڕووکە : ئاسنێكی دەم تیژە دارتاشان داری پێ لووس دەكەن.
:: ڕەندی پەنیڕی.
2 . درمغ، خەپە : شانە بۆ کۆکردنەوەی کڵۆش.{ هەژار، ل، 290}.
ڕنەک/řinek: ن:[ تشت][ ڕن+ ئەک]
1 . ئامرازێکە کە تشتی یان زەوەی پێ بڕندرێت.
2 . [ مكـ] قەشاو : ڕنەكی ووڵاخان : ئاسنێكی دڕێژكوڵەی كولۆڕی ددانەددانەیە ووڵاخی پێ پاکدەكڕێتەوە.
تێبینی |
ڕنەک لە کێشی کوتەک وەک لە( کوتان)ـەوە داتاشراوە.{ زاراوەسازی، ل، 10}. |
ڕنەی پارچەپارچەکردن/řiney parçeparçekirdin: نتـ:[ ئەند] [ ئینگـ : Rabbet plane]{ پەیامی ڕەنج، ل، 426}
پاشەڕنە/paşeřine: نتـ:[ پاش + ئە+ ڕنە] ڕكە، ڕنە.
.
.
___________
ڕنە ² /řine: ن:[ مام][ ڕن+ ئە] پاشەڕنە، ڕكە، حەیاس، چووە : نینۆكە درێژەكانی پشتەوەی دەستی مریشک و كەڵەبابانە كە تەمەنیان نیشاندەدات.
ڕنەڕ/řiner: ن:[ ڕن+ ئەڕ] دران، خەرت لێدەڕ.
.
.
___________
ڕنە ³ /řine: ن:
1 . [ ڕوو][ کشت] چنینی میوە.{ هەژار، ل، 348}.
:: وەختی چنینی میوە.
2 . [ ڕوو][ کشت] دروونی گوڵی مەرەزە.
.
.
___________
ڕنە 4 /řine: ن:[ کەش] وردەبارانی کە ڕەشماڵ دای دەدات.
.
.
.
.