نێر ¹ /nêr: ن:[ خێز] واژیی جێندەری مێیە، نێرە، کەڵ : لە زۆربەی گیانداراندا، بەتایبەتی گیانلەبەرە پێگەیشتووەکان، دووجێندەر( ڕەگەز، توخم) دەبیندرێت : نێر و مێ.
ئەرکی ڕەگەزی نێر زۆرتر پەڕینە و و ڕەگەزی مێش ئەرکی دووگیانی لە ئەستۆ دایە.[ ئینگـ: Masculine]
نێرەکەر/nêreker: نتـ: کەری نێر، گۆڵەکەر.
نێرەکەو/nêrekew: نتـ: کەوی نێر.
نێرەکێوی/nêrekêwî: نتـ: ئاڤۆز، ئەڤۆر، هەڤۆری، هەڤۆ، كەڵەكێوی، نێرەكێوی.
نێرەمۆ/nêremo: نتـ:[ کباک] مێرەمووک.
نێرەمۆکردن/nêremokirdin: کتپ:[ کباک] پەیوەندکردن.{ گیو، ل، 884}.
نێرەمووک/nêrêmûk: نتـ: بێبەر، چەچە، دووزایهند، ڕەنگ مەییک، نەمێرد، نێرەمۆ( کباک)، نێرموک.[ ئینگـ: Hermaphrodite].
نێرەی بەراز/nêrey beraz: نتـ:[ ئاژ] بزەبەراز، بزڵەبەراز، پەڵخە، یەکانە.
نێرینە/nêrîne: ئانتـ:[ نێر+ ینە][ ئینگـ: Male]
.
.
____________
نێر ² /nêr: ن:
نێرە/nêre: نتـ: نێر.
1 – نێر، دووبە، کووپەی زەلامی داری.
2 – مەشکە یە لە بەرمیل یان لەدار و تەنەکە دروست دەکرێت.
3 – [ ڕوو] ناوەڕاستی ئاو.
نێرەژەن/nêrejen: نتـ:[ هـ] ئاودۆک : نێوداری مەشکەی.
نێرەک/nêrek: ن:[ ڕوو] ناوەڕاست [ ئینگـ: Stamen]
نێربوونەوە/nêrbûnewe: کتن: کژ، دووای بارانە زەویی کە پندربێتەوە.
:: نێربۆتەوە.
:: بێردەبێتەوە : دەچەقێتەوە.
نێرموەک/nêrmwek: ن:[ ڕوو] رووهکێک که ههم گوڵی نێرینه و مێینهی جیای ههبێت.[ ئینگـ: Monoecious ].
نێرووک/nêrûk: ن:[ ڕوو] سەفرابەر.[ Bot : Aspidium Filizmas . Fam. Polypodiaceae].
نێرینە/nêrîne: ن: ناوەڕاستی ئاو.
:: دام لە نێرینەی ڕووبارەکە.
نێرینەی گوڵ /nêrîney guľ: ن:[ ڕوو][ ئینگـ: Stamen].
.
.
___________
نێر ³ /nêr: ڕەگ:[ کباک][ ڕەگی چاوگی نێرین ـە.]
نێراو/nêraw: ئان:[ کباک] شۆڤار.
نێرەڤان/nêrevan: نتـ: نێڕنڤان: چاودێر
نێڕین/nêrîn: کتن: تەماشاکردن.
نێڕین/nêrînge: کتن: دیدەگە.
نێرۆیی/nêroyî: نچ: چاودێری.
.
.
.
.