سیاچەمانە/siyaçemane: نتـ:[ مۆسیقا][ هـ][ سیا+ چەمانە] سیاوچەمانە( به‌رزه‌چڕ) سه‌ره‌كیترین لقی گۆرانی هه‌ورامییه، یه‌كێكه له بنه‌ماكانی دەنگبێژی كوردی، هۆره، چه‌پڵه، لای لای له سیاوچهمانهوه سه‌رچاوه‌یان گرتووە . لەسەرەتا ڕا بێ مۆسیقا بووە و بە چەپڵەلێدان ریتمی بۆ دانراوە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ماد و زەردەشت وەیان کۆنتریش، سیاوچەمانە پتر هەربەشێوەزاری هەورامی دەچڕدرێندرێت. مژاری تێکستەکانی دڵداری و سروشتی و سروەشی بووە.
هەموو ناوچەی هەورامان | |
هەورامانی سەخت، لهۆن | بریتییە لە ناوچەی پاوە، نەوسود |
هەورامانی تەخی | بریتییە لە ناوچەی دزڵی، بەشێک لە ژاوەرۆ، مەریوان و دەوروبەری گوندەکانی خۆرئاوای شاری سنە |
.{ مێژووی مۆسیقای کوردی، ل، 14 }
:: سیاوچه‌مانه واته چهمسیاوان، چهمرهشان، چاوڕهشان : یان ده‌ڵێن به‌ناو چه‌مێكدا ده‌ڕۆى چه‌مه‌كه ره‌ش داگیرساوه.{ فاروق كه‌ریم}.
:: چۆن شمشاڵ لێده‌درێت، كابراى شمشاڵژه‌ن، له‌كاتى شمشاڵژهنیدا هه‌ناسه‌ش ده‌دات هەستی پێناکات، به‌ڵام گۆرانى ههوارمیش بڵێی ده‌توانێ هه‌ناسه‌بدات و هەستی پێنەکات، هه‌موو ئه‌و شیعرانه‌ى له سیاوچهمانهدا ده‌گوترێت به‌گۆرانى یان شیعرى سه‌یدى هه‌ورامی یان شیعرى مه‌وله‌وییه، ئه‌مانه‌ش رێكناكه‌وێت له‌گه‌ڵ مۆسیقا، ئه‌گه‌ر كه‌مێك پێش و پاشی پێبكه‌یت نه‌زمى گۆرانییه‌كه تێكده‌چێت.
{
}{ گۆران}
سیاچەمانە بێژ/siyaçemane bêj: نفا:[ مۆسیقا]
سیاچه‌مانه چڕ/siyaçemane çiř: نفا:[ مۆسیقا][ سیاچەمانە، چڕان( چڕین)] “گه‌نجه‌كانمان توانایه‌كى كه‌میان هه‌یه لهسیاوچهمانهدا، زۆر گرنگى به سیاوچه‌مانه ناده‌ن، ئێستا به‌پێى رۆژگاره‌كه دواى میوزیك كه‌وتوون، چه‌ند كه‌سێكى كه‌م هه‌ن سیاوچه‌مانه ده‌چڕن، بۆیه ئێمه په‌نامان بردووه‌ته به‌ر كه‌سه به‌ته‌مه‌نانه كه سیاوچه‌مانه ده‌چڕن و ئێمه لێیانه‌وه فێرده‌بین، سیاوچهمانهچڕ زیاتر له‌رۆژهه‌ڵاتى كوردستانن”.
سیاچه‌مانه چڕان/siyaçemane çiřan: کتن:[ مۆسیقا][ سیاچەمانە، چڕان( چڕین)] دەگدانەوەی ده‌نگى خوڕه‌ى ئاوى چه‌مه‌كان و شنه‌باى نێو دره‌خته‌كان دۆڵ و چێاکان له ده‌نگى سیاچه‌مانه چڕانەکاندا ڕەنگی داوەتەوە.
.
.
.
.