فش/fiş: ئان:
1 – خاو.
2 – ڤل، ماندوو،
3 – [ کباک] قووڵ، گەوج، بەتاڵ.
4 – [ کرتکی] چڵمی لووت، فم
5 – [ هـ] فیز.
:: بە خۆی دەفشێت : بەفیزە.{ گیو، ل، 672}.
فشە/fişe: نتـ:[ فش+ ئە]
1 – دەنگی فیشەکی نەورۆزان و شادمانی، فیشە،
2 – گەمە، لاف، فیشاڵ، گاڵتە، گەپ، یاری، زڕتەک، زڕتۆڵە.
فشەفش/fişefiş: ئانتـ:[ کە] خاوەخاو.
فشەفش کردنەوە/fişefiş kirdinewe: کتپ:[ کە] بەکەسێکی هەڵگرتن، دەنگی لووتیە، بۆ دەنگی چشتێکی بەکاردەبرێت بەدەم با و هەواوە بێت. فشەی یەک لە دووای یەکتری.
فشەکردن/fişe kirdin: کتپ: بریتییە کە خۆ هەڵکێشان، گاڵتە و گەپکردن، دەرچوونی دەنگ بە فشەوە لەچشتێک.
فشەڵ/fişeľ: ئان: پفەڵ، فشۆڵ، زەوی خاو و خاک ڕزیو، سستەک( کە) : بۆ هەموو چشتێکی فشۆڵ بەکاردەبرێت.
فشەوەبوون/fişewe bûn: کتن:[ کە] لە خۆبایی بوون.
فش بوون/fiş bûn: کتن:[ فش+ بوون] هوڵۆڵبوونی چشت. نەرم بوون و هاتنەباری یەکێک لە کارێکیدا لەمەو پێش نەیوەیستبێت بیکات. دەرچوونی با لە تایەی ئۆتۆمۆبیل و ئیتر.
فش بوونەوە/fiş bûnewe: کتن: خاوبوونەوە.
فش پێکردن/fiş pêkirdin: کتپ: پێکردنەوە.
فشفشە/fişfişe: ئانتـ:[ کباک] مرۆڤ و گیانداری ئەستوورن و گەورەن. بەدەنگی ماریش دەڵێن.
فشقیات/fişqiyat: ن: گەمە، گاڵتە، گەپ، فیشقیات.
فش کردن/fiş kirdin: کتپ: بریتییە لە نەرم بوون و هاتنەبار بۆ کردنی کارێک.
فش کردنەوە/fiş kirdinewe: کتپ:[ کە] هەڵنان : بە کەسێکی هەڵگوتن.
فش کرن/fiş kirin: کتپ:
1 – فم کرن : چڵم ئەستڕین.
2 – فش کردن.
فشکین/fişkîn: ئان:[ کباک] دەنگی لووتە، پشکین( کباک).
فشۆڵ/fişol: ئانتـ: فشەڵ.
فش و فۆڵ/fiş û fol: ئان: تشتی فش و فۆڵ : فراوان. چشتی فشی شل و شێواو. سست، نەرم.
فشی/fişî: نچ: پۆزایی.
فشیان/fişiyan: کتن:[ ئاب] فشین : داشكانی نرخ به بهرزبوونی بههای پاره.[ ئینگـ : Deflation].
فشیای/fişiyay: کتپ:[ هـ] داڕستانی خووێنی لووت.
فشین/fişîn: کتپ:[ هـ] داڕسانی خووێنی لووت. ( کباک)نیشتنەوەی شوێنی هەڵامساو و ئاوساو، ( مکـ)شانازی.
.
بەخۆ فشین/bexo fişîn: کتپ: شانازی کردن.
بەفشە/be fişe: : بەگاڵتە.
:: بەفشە ڕای مەبووێرە.
چوورە ذەنگێکە وەک دەنگی تسی وایە.
جلی فش/cilî fiş: ئان: جلی فراوان،
دەرپێی فش/derpêy fiş: ئانتـ: بۆ چشتێکی پتەو دەبێت کە یەکتری بەر دابێت.
زەوی فش/zewî fiş: ئانتـ: زەویەکە دەنیشێتە سەر یەکتری.
کەپوی فش/kepuy fiş: ئانتـ: تفنک زل و فراوان.
:: بە دەنگی لووت ئەستڕینێش دەڵێن، بە دەنگی ماریش دەڵێن. بە پێچەوانەی چەسپ.
لۆکەی فش/lokey fiş: ئانتـ: لۆکەی کراوە.
.
.
.
.