شیوەن/şîwen: ن:[ پەهلەوی : şêvan] شەپۆڕ، شین، کتارو، گابۆر، گریان و ڕۆڕۆ، گریە و نالە و زاری لە ڕوودانی نەکورتەیەک. فیغان و فریاد.

{

شەرتە وەک بولبول بە شیوەن قەت لقوچڵ بەرنەدەم
تا دەمی خونچەی ئەمەل نەکرێتەوە سوبحی بەهار

}{ ئەخوەل }

شیوەن کردن/şîwen kirdin: کتپ:[ شیوەن+ کردن] شین کردن، گریان و فیغان کردن.

شیوەن گێڕان/şîwen gêřan: کتپ:[ شیوەن+ گێڕان] شین گێڕان. 

شیوەنگا/şîwenga: نتـ:[ شیوەن+ گا] جێگایەکە بە دەستە شینی تێدا بکەن.

شیوەننامە/şîwenname: نتـ:[ شێوەن+ نامە] هۆنراوە یان وگووتارێکە، کە بە بۆنەی شیوەنی یەکێک دانرا بێت.   

شیوەنی/şîwenî: نچ: هەر تشتێک پەیوەندی بە شیوەنەوە هەبێت. 

.

.

.

.