مێخەک/mêxek: ن:[ ڕوو] بەری دارێکی هەمیشە سەوزە، گوڵیکی سووری درێژۆکەی چوارگۆشەییە. بۆنێکی بەهێزی هەیە. بڵندی دارەکە لە نێوان 10 – 12مەترە، هەندێ دار دەگاتە 20 مەتر. مێخەک یەکێکە لە بەهارە کۆنەکانی جیهان. بەرەکەی لە بزمار دەچێت. ڕەچەلەکی ئەم ڕووەکە دوورگەکانی ووڵاتی ئیندۆنیزیا یە.  مێخەک لە کوردستان جێگایەکی تایبەتی هەیە بە تایبەت لەلای ئافرەتانی کورد، جوانکارییەکی بێ وێنەی لێ دروست دەکەن کە لە جیهاندا بێ وێنەیە. وەک ملوانکەی مێخەک بەند.               

 پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification
 فەرمانڕەوایی  هۆبە پۆل پلە سەردەستەی تیرەی   چەشن  جۆر 
kingdom Clade class order family Genus speies
Plantae Angiosperms  Rosids  Myrtales

 Myrtaceae

Syzygium S. aromaticum
جیهانی ڕووەک  تۆو داپۆشراوەکان  گوڵدارەکان     مێخەک  

مێخەکبەند/mêxekbend: نتـ: 

مێخەکبەننە/mêxekbenine: ن:

مێخەکی/mêxekî: نچ: ڕەنگی مێخەکی : هەر تشتێک پەیوەندی بە مێخەکەوە هەبێت.    

بەری مێخەک/berî mêxek: نتـ:[ ڕوو] دەنکی مێخەک.[ ئینگـ : Cloves]. 

ڕۆنی مێخەک/řonî mêxek: نتـ:  [ ئینگـ : cloves oil]. 

سێوی مێخەکڕێژ/sêwî mêxek řêj: نتـ: 

گوڵە مێخەک/guľe mêxek: نتـ:[ ڕوو] [ لا : Eugena – aromatica].  

.

.

.

.