جن/cin: ن: سروشی ژنێکی خراپە، کە ئەفسوونی پیاو دەفریوێنێت، کە ئافرین دەبێتەوە لە نەخۆشی و نەهامەتیدا، پێچەوانەی هومایە .
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 185 | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
جەینی، جەونو | unuaj | fairy |
1 – فریشتە.
2 – قژەسەرە، درنج، عەجنە.
جنپەری/cinperî: نتـ:[ کباک] جندۆکەی مێیینە.
جندار/cindar: نتـ:[ جن+ دار] جندۆکەدار : کەسێکە شێت و جندۆکەدار بێت.
جنداری/cindarî: نچ:[ جندار+ ی] جندۆکەداری.
جندۆکە/cindoke: نتـ:[ جن+ د+ ئۆکە] جۆرە گیاندارێکی نادیار و وونە، گۆیا هیچ نابیندرێت.
جندۆکەدار/cindokedar: ئانتـ:[ جندۆکە+ دار] جندار، شێت.
جندۆکەداری/cindokedarî: نچ:[ جندۆکەدار+ ئی] جنداری، شێتی.
جن ژسەرگرتن/cin ji sergirtin: کتن:[ کباک] جن لەسەرگرتن.
جن سەرکەتن/cin serketin : کتن:[ کباک] جن کەوتنەسەر.
جنگر/cingir: نفا:[ کباک] ئەو کەسەی کە جن دەگرێت وەک شێخ، مەلا، فاڵچی.
جنۆکە/cinoke: نتـ:[ جن+ ئۆکە] خێو، دێوەڵۆکە(کباک)، قژەسەرە، درنج، عەجنە.
جنۆکەدار/cinokedar: ئانتـ:[ جنۆکە+ دار] جندۆکەدار.
جنۆکەداری/cinokedarî: نچ:[ جنۆکەدار+ ئی] جندۆکەداری.
جنی/cinî: نچ:[ هـ][ جن+ ئی] جننی، جندۆکە.
.
.
.
.