خەریک/xerîk: ن: بەکارەوە مژول، گژووێژ، لەکارەوەچوو، لەزگ، پێگرتی، خووەدی، خووەیی، لەگژ، سەر گەرم، خەجیڵ : کەسێکە لە کار و فەرمانێکەوە ئاڵا بێت.

خەریكە/xerîke: نتـ: بەکارەوە سەرگەرمە، خەجیڵە.  

خەریک بوون/xerîk bȗn: کتن:[ خەریک+  بوون] لەزگبوون، تێوەرووکان، تێبەربوون، لێ بڕاوبوون، لێبڕان، یان لەکارێکەوە ئاڵان.

خەریک كردن/xerîkkirdin: کتپ:[ خەریک+کردن]  بەکارێکەوە ئاڵاندن، یەکێک بەکارێکەوەکردن. { گیوی.ل. 359}.

خەریکی کار/xerîkî kar: نتـ: بەئیش، مژول.  

.

خۆخەریککردن/xoxerîk kirdin: کتپ:[ خۆ+ خەریک+کردن] پاپاکردن، خۆخەلافاندن.

.

.

.

.