پرم/piřim: ن:[ دەنگ] دەنگێک کە لە لووتەوە دەربچێت.
پرمان/piřman: کتن:[( پرمە)] پیڕان.
پرماندن/piřmandin: کتپ:[ دەنگ] پیڕاندن، پرمەکردنی ئەسپ، دەنگ لەلووت هێنانەدەری یەکسم، باووبژ بەلووتدا دەڕپەڕاندن.
پڕمانن/piřmanin: کتپ: پڕماندن.
پڕمە/piřme: ن:[ دەنگ][ پڕم+ ئە] پرمە( کباک) : دەنگی لووتی یەکسم بەتایبەت نێرینەی کێوی و ئاژەڵی گەورە.
1 – کوڕمە، پیڕە، فڕمە : دەنگی لووتی یەکسم بەتایبەت نێرینەی کێوی و ئاژەڵی گەورە.
2 – پڵمە : دەنگی گریانی لە ناکاو.
3 – مرقە : پڕکەی پێکەنین.
پڕمەپڕم/piřmepiřm: ئانتـ:[ دەنگ] پیڕەپیڕ، پڵمەپڵم : پڕمەی یەک لەدوای یەک.
پڕمەکردن/piřmekirn: کتپ: پڕماندن، هەناسەدان بەلووت بەتوندی، کەدەنگی لێوە بێت.
پڕمەی گریان/piřmey giryan: نتـ: پڵمە، فڕمەی گریان، تەووژمی گریان.
پڕموهووڕ/piřim û hûř: نتـ:[ پڕم+ و+ هووڕ] پڕمە و گریان بە دەنگی بەرزەوە، پڕمەپڕمی زۆر.
لەپڕمەی گریاندان/lepiřmey giryandan: نتـ: لەتەووژمی گریاندا.
.
.
.
.