قەپ/qep: ن:[ فە] قەپاڵ، گاز.[ ئینگـ : bite]

:: نازانم بۆ کاتێک ئاگام لەخۆم نیە و قەپ لەزمانم دەگرم ئازاری زۆرە، کەچی کاتێک بە ئەنقەست قەپی لێدەگرم ئازاری نیە ؟.{ هیوایەکی نوێ}.

قەپ گرتن/qep girtin: کتپ: گازگرتن، گازتن، گەزتن _ گەستن. 

قەپ لەداو گرتن/qep le daw girtin: کتن:[ لە ڕاوەماسی دا بەکاردێت] کە ماسی گاز لە کرم یان گۆشتی سەر داوە دەگرێت، پێوەدەبێت.    

قەپ لێدان/qep lêdan: کتن:[ فە] قەپاڵ لێدان، گازلێدان : بۆ ووڵاخانە لە کاتی ئالیک خورادنێد.{ گیو، ل، 688}.

:: قەپێ لەو سێوە بدە.  

قەپ لێدران/qep lêdiran: کتن:

قەپ لێدراو/qep lêdiraw: کتن: گازلێگیراو. 

قەپ نەگرتن/qep girtin: کتپ: 

:: خۆ تۆ قەپ ناگری ؟ 

قەپ وەشاندن/qep weşandin: کتپ: پەلاماردان  

بەقەپ قرتاندن/beqep qirtandin: کتپ:[ بە+ قەپ+ قرتاندن] بەگازبچڕاندن. 

مۆریی قەپ/morîy qep: نتـ: شوێنی گاز لێدراو وەک جێکەوتی ددانێکی تیر لەسەر پێست بە جێماو. 

یاگەقەپ/yageqep: نتـ:[ هـ] جێ قەپ، جێ گاز.  

.

.

.

.