ڤیزە ¹ /vîze: ن:[ بیا] دیارخەرە، گوزەرنامە : مۆری ڕێدان بە هێشتنی چوونە ناو بۆ وولاتێکی دیکە.[ ئینگـ : visa].
:: ئاخۆ ئەو ڕۆژە کەبێت، گەشتیار ڤیزەی ووڵاتی کوردستانی پێ بێت.
ڤیزەپێدان/vîze pêdan: کتپ:[ ڤیزە+ پێدان] گوزەرنامە پێدان بۆ مۆڵەتی نیشتەجێبوون بە هاوڵاتیانی بیانی.[ ئینگـ : visa].
ڤیزەکری/vîze kirî: ئانفا:[ کباک] ڤیزەکراو.[ ئینگـ : visaed].
ڤیزەکر/vîze kirin: ئانفا:[ کباک].[ ئینگـ : visaing].
ڤیزە هەڵگرتن/vîze heľgirtin: کتپ: هەڵوەشانەوەی بڕیاری ڤیزە لە نێوان دوو ووڵات یان زیاتر.
:: ئەمڕۆ لەنێوان ئیمارات و ئیسرائیل دا ڤیزە هەڵدەگیرێت.{ پرس میدیا}.
.
گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی ڤیزە |
ڤیزەی ئەلەکترۆنی/vîzey elektironî: نتـ: جۆرە ڤیزەیەکە لەسەر پاسەپۆرت نادرێت، بەڵکو لەسەر سنووەر دەردەکەوێت لە لای کاربەرپرسی پەیوەنددار.
ڤیزەی بازرگانی/vîzey bazirganî: نتـ: جۆرە ڤیزەیەکە کە ئاسان کاری تێدایە بۆ بازرگان.
ڤیزەی ترانزێت/vîzey tiranzêt: نتـ: ڤیزەی تێپەڕین : گوزەرنامەی تێپەڕین.
ڤیزەی خوێندن/vîzey xwêndin: نتـ: جۆرە ڤیزەیە دەدرێت بە خوێنکار بۆ ماوەی خوێندنەکەی لە ووڵاتێکی دیکە.
ڤیزەی دەرچوونەدەرەوە/vîzey derçûne derewe: ن:
ڤیزەی دیپلۆمات/vîzey dîplomat: ن: ڤیزەی ڕامیاری : ڤیزەیەکی تایبەتە بۆ کارمەند و ڕاسپاردە ڕامیارییەکانی لایەنێک دەدرێت.
ڤیزەی ساختە/vîzey saxite: نتـ: ڤیزەیەک کە قاچاغچی دروستی دەکات.
ڤیزەی شنگن/vîzey şingin: نتـ: جۆرە ڤیزەیە گشتی ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەگرێتەوە.
:: چی پێویستە بۆ دابین کردنی ڤیزەی شنگن.
ڤیزەی کار/vîzey kar: ن:
:: ڤیزە و گرێبەستی کارکردن لە دەرەوەی ووڵات.
ڤیزەی گەشت و گەڕان/vîzey geşt û geřan: نتـ: ئەو گوزەرنامەیەیە، گەشتیارە بۆ گەشت و گوزار وەری دەگرێت، تا بچێتە ووڵاتی مەبەست.[ ئینگـ : Travel visa]
ڤیزەی ماوەبەسەرچوو/vîzey mawe beser çû: ن:
ڤیزەی نەخۆشی/vîzey nexoşî: نتـ: جۆرە ڤیزەیەکە کە ئاسانکاری تێدایە بۆ نەخۆش و هاوەڵەکانی.
ڤیزەی ھاتنە ناوەوە/vîzey hatine jûrewe: نتـ: گوزەرنامەیەکی باوەرپێکراوە بریتییە لە بەڵگەنامەیەکی پەسەندکراوە لە دەدرێت لەسەر لاپەڕەیەکی پاسەپۆرت، کە وەردەگیرێت لە باڵیۆزخانە یان کونسوولاتی ئەوە ووڵاتەوە ، بۆ ڕێپێدان بۆ ھاتنە ناوەوە یان دەرچوون لە ووڵاتەکە.
بێ ڤیزە/bê vîze: ئانتـ:[ بێ+ ڤیزە]
:: هاوڵاتیانی هەرێم بەبێ ڤیزە دەتوانن سەردانی ئێران بكەن.{ ڕاچلەکین}
تێچووی ڤیزە/têçûy vzîe: نتـ:
.
.
_________________________
ڤیزە ² /vîze: ن: گیزە.
.
.
.
.