پەز¹/pez: ن:[ زیند][ کباک][ هیک : پەسەڤ ][ پەهلەوی : پەسێ ]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە کوردی |
پەسو | usap | پەز |
پەسڤ | Wsap | پەز |
1 – پەس، مەڕ، پێز، پەسی( هـ) : گیاندارێکی بچووکە لە کۆنەوە کەوی کراوە، گیاخۆرە، لەشی بە خوری داپۆشراوە، مرۆڤ بە ڕان ڕایدەگرێت و کەڵک لە شیر، گۆشت و خورییەکە وەردەگرێت. دوو جۆر پەز هەیە هەندێکیان بە دووگ، هەندێکیان بە کلک.
2 – دەوڵەت، ڕان (بزن، مەڕ) مەڕومالات.
پەزەکێفی/pezekêfî: نتـ:[ پەز+ ئە+ کێف+ ئی] پەزەکێویی.
پەزەکێویی/peze kêwyî: نتـ:[پەز +ە+ کێو+ ئیی] جۆری کێویی ودەستەمۆنەکراوی مەڕ، مەرەکێویی، مەڕەسوور، پەزەکێڤی، پەز کووڤی، پەس کۆفی.
پەزەوان /pezewan: ئانتـ:[ پەز+ ئە+ وان ] بەرخەلەوان ، شڤان _ شوان ، ئاگاداری مەز ومێگەل.
پەزەوانیی/ pezewanî: نچ:[ پەزەوان+ ئیی] ئاکار وپیشەی پەزەوان ، شوان یی، بەرخەلەوانیی.
پەزچێراندن/pezçêřandin: کتپ:[ کباک][ پز+ چێڕاندن] لەوەراندن.
پەزدۆتن/pezdotin: کتن:[پەز+ دۆتن] مەڕدۆشین، شیردۆشین، بێرە.
پەزشارکرن/pezşarkirin: کتن:[ کباک] دۆتن، دۆشاندن، دۆشین، دویتن، شارکرن.
پەزکووڤی /pez kûvî: نتـ:[ زیند][ کباک][ پەز+ کووڤ+ئی] پەزەکێوی.
پەزێ بەرازی/pezê berazî: نتـ:[ کباک] پەزی چاڤڕەش.
پەزێ رەش/pezê řeş: نتـ:[کباک] بزن.
پەزێ سپی/pezê sipî: نتـ:[کباک] مەر.
پەزی چاڤڕەش/pezî çavreş: نتـ: پەزی بەرڕزی ، پەزی ڤەرگا ش.
پەزی زۆزان/pezî zozan: نتـ: مەڕی کێوی.
پەزی ڤەرگاش/pezî vergaş: نتـ:[ کباک] پەزی چاڤڕەش( جۆرە مەڕێکە).
.
.
______________________
پەز ² /pez: ف:[ فار : پز لەچاوگی پۆختەن( پختن)] بەناوەوە دەلکێت و واتای سازکەر، پێژەر.
:: ئاشپەز
:: چاپەز.
پەزان/pezan: ن: کاری چێشتلێنان.
پەزانن/pezanin: کتپ:[ ئەردە] لێنان، کولاندن.
پەزیا/pezya: ن:[ فە] کولاو.
پەزیان/pezyan: کتن:[ ئەردە] کولان.
پەزیاو/pezyaw: ئانفا:[فە] لێنراو، چێشت، کولاو.
پەزین/pezîn: کتن:[ ئەردە] کو لان، لێنران، کولاندن، لینان.
پەزیو/pezyw: ئانفا:[ پەزان]
1 – [ رۆژ] بەزیو.
2 – [ ئەردە] لێنراو.
.
.
.
.