لێنا/lêna: ف: پەزا، پەزیا( فە)، کوڵاو.
لێنان/lênan: کتن:
1 – دەمدانی چا، دەم کردنی چایی .
2 – پەزیان _ پەزین( ئەردە)، كوڵان : خستنەسەر ئاگری چێشت بۆ کوڵاندنی.
3 – لەسەردانان : دەرمان خستنەسەربرین.
:: هەتوانی لێنێ.
4 – پێوەقایمکردن : نووساندنی هێندێ شت بەشتێکەوە.{ هەژار، ل، 784}
5 – بارکرن یان بارخستنەسەر پشتی وڵاخ.{ خاڵ، ب 2، ل، 438}
لێناندن/lênandin: کتن: کوڵاندن.
لێناو/lênaw: کتن:
لێنەر/lêner: نفا:[ لێنان] پاشگرێکە لەزمانی کوردی بەدوای هەندێ وشەوە دێت و واتای لێنان دەخاتە پاڵ خودی وشەکە وەک
:: چا ڵێنەر
:: ڕێزلێنەر
لێنەیی/lêneyî: ف:[ باد] لێنراو( چێشت).{ گیو، ل، 843}
لێنران/lêniran: کتن:
لێنراو/lêniraw: نفا:[ لێنان] پەزیاو _ پەزیو( فە)، کوڵاو.
لێنێ/lênê: ف:[ ڵێنان]{ باری داخوازییە لە چاوگی ( لێنان) دا، بۆ کەسی دووەم} لێنێت.
:: ئا چایەک لێنێ.
لێنیان/lêniyan: کتن:[ د] لێنان. { خاڵ، ب 2، ل، 438}
ئاش لێنان/aş lênan: کتن: ئامادەکردنی ئاش.
چالێنان/çalênan: کتن: دەمکردنی چایی.
چێشت لێنان/çêşit lênan: کتن: دروست کردنی چێشت.
ڕێز لێنان/řêz lênan: کتن: ڕێزلێگرتن.
ناو لێنان/nawlênan: کتن:
.
.
.
.