چا ¹ /ça: ئان:[ سووککراوەی (چاک)ـە] باش، چاک، خاس، قەنج.
{
ئەم ساحیبی تەشریحە دەبێ هەیئەتی چا بێ
هەم شاریح و هەم جاریح و مووزیحە گوشابێ
}{ نالی – شاعیران، ل، 279}.
چابوون/çabûn: کتن:[ چا ( چاک)+ بوون]
1 ) چاکبوون، چێبوون، لە نەخۆشی خەلاس بوون.
2 ) لەخراپە دەس هەڵگرتن.
:: ئێستا چابووە.
چابوونەوە/çabûnewe: کتن: چاکبوونەوە.
چاتر/çatir: ئانتـ:[ چا( چاک)+ تر] باشتر، خاستر، قنجتر، چاکتر.
چاترین/çatirîn: ئانتـ: باشترین، خاسترین، قنجترین، چاکترین.
چاکردن/çakirdin: کتپ:
1 ) چاککردن، دروستکردن.
2 ) ئەسپ سواری، ماین کردن.
چاکردنەوە/çakirdinewe: کتپ: بیراز کردن ( اصلاح).
.
.
__________
چا ² /ça: ئمـ:[ هـ] لەوێ، لەوێندەرێ، بۆ دوورە.
:: چاگە : وێرێ، ئەوێ.
.
.
__________
چا ³ /ça: ن:[ ئەردە][ سووککراوەی( چاڵ)ـە] چاڵاو، بیر، چاوانە، تیرەچا.
.
.
_________
چا 4 /ça: ن:[ جێۆ][ کباک]
1 ) زاپ، چەم، بەشێ لە ڕووبار.
2 ) لافاو. سێلاو.
3 ) کێو، چیا، کەژ.
.
.
___________
چا 5 /ça: ن:[ ڕوو] بەیبوونی چینی، چایی : گەڵای داری چا هەمیشە سەوزی تێرە، لە گێلکەکاندا دەهێڵن 90 – 150 سم دارەکە بڵند ببێت، گوڵی پەڕ سپی و توۆی زەردی بۆنداردەگرێت. لەناوچە گەرمە شێدارەکاندا دەڕۆێت. چینێکان بەر لە 5000 ساڵێک لەمەو چاییان دۆزیوەتەوە و بەکارییان هێناوە، گهڵاکانی به شێوهیهکی تایبهتی وشك دهکهن و دوای دێم کردن، دهیخۆنهوه. لەبەر ئەوەی لە گەڵای چاییدا ئالکالوئیدی جۆراوەجۆر هەیە بۆ خوێن زۆر باشە و خاوێنی دەکاتەوە و لە هێندیک تاقیکاریدا دەکەوتووە کە بۆ نەخۆشی شێرپەنجە زۆر باشە. [ ( Tea) Bot : Camellia sinensis ، Theaceae].
چاپارزەن/çaparzen: نتـ:[ چا+ پارزەن] چاپاڵێو، چاپارزن.
چاپارزن/çaparzin: نتـ:[ چا+ پارزن] چاپاڵێو.
چاپاڵێو/çapaľêw: نفا:[ چا+ پاڵێو( پاڵافتن)] پارزۆنگ، چاپارزن، چاپارزەن، کەوگیری چای.
چاپەز/çapez: نتـ:[ چا+ پەز]
1 ) چادان، چایدان، قۆری : لە قوڕ، مس، فافۆن دروستدەکرێت بۆ چا تێدالێنان.
2 ) چڕیچی.
چاپەزی/çapazî: نچ: پێشەی چڕیچێتی.
چاچی/çaçî: نچ:[ چا+ چی] چایچی، چاییچی، خاوەن چایخانە : کەسێ کە چا چێدەکات.
چاخانە/çaxane: نتـ:[ چا+ خانە] چایخانە: شووێنێکە چای لێنراوی لێدەفرۆشرێت.
چاخانەچی/çaxaneçî: نچ: چایخانەچی: خاوەن چایخانە .
چاخانەچێتی/çaxaneçêtî: نچ: پیشەی چایخانەچی.
چادان/çadan: نتـ، کتپ:[ چا+ دان]
1 ) قۆری.
2 ) چاپێدان.
چادەر/çader: نفا:[ چا+ دەر( دان)] چایدەر، چڕیچی، چاپەز، چایپەز، قاوەچی.
چاڕیز/çařêz: نفا:[ چا+ ڕیز] چایی دان: قوتووی چایی ووشکی تێدا هەڵدەگرن.
{
چاوت چاڕیزی چایی، بۆ خۆم دەتبەم بۆ شایی
دەست و پەنجەی زۆر جوانە، بۆ گۆرەویی میرزایی
}{ گۆرانی}.
چایپەز/çaypez: نتـ: چاپەز.
چایپاڵوون/çaypaľûn: نتـ:[ ل] چاپاڵێو.
چایچێتی/çayçêtî: نچ: چاچێتی، قاوەچێتی، چایپەزی.
چایچی/çayçî: ن:[ کباک] ژیڤان، چادەر، چایدەر، چاچی، چاپەز، چایپەز، قاوەچی.
چایدان/çaydan: ن: چادان، قۆری.
چایدانک/çay danik: نتـ:
چایخانە/çayixane: نتـ: چاخانە، قاوەخانە.
چایگێڕ/çaygêř: نفا:[ چای+ گێڕ( گێڕان)] چایگێڕ ئەو کەسە چای دەگێڕێت لە مەجلیسان( دانیشتنەکان)دا.{ Burhan saeed}
چای لێندراو/çay lênidraw: ن: چای دەکراو، دەمکێشاو : کە بەئیستیکان بەتاڵی یان بەشیرینی دەخوتێتەوە.
چای وشک/çay wişk: نتـ: تۆچای ووشک.
چایی/çayî: ن: چا، چای، تۆچا، چای لێندراو.
چاییچی/çayîçî: ن: چایچی، چافرۆش: کەسێکە پیشەی هەر چالێنان و فرۆشتنی بێت.
چاییدان/çayîdan: نتـ:[ چایی+ دان] چادان.
| جۆرەکانی ئامادەکردنی چا |
.چای ڕەش/çay řeş
: نتـ:[ ڕوو] داوی لێکردنەوەی گەلاکان، لەبەر هەوا ڕادەخرێن و بۆ چەند کاتێک، وە بەدەست ژێر و بانی پێدەکرێت، هەتا نەرم و خاو دەبنەوە، پاشان بۆ چەند خولەکێک دەبرژێندرێت، ئەوجا لە ئامێرێکدا بۆ چەند کاتژمێرێک بادەدرێن و دەدرێنە بەرهەوا بۆ ئەوەی نەرم و شێدار بێت. پاشان وشکدەکرێتەوە لە سەر ئاگرێکی بەڕەژوو. ئەم بەرەڤاژۆی بادان و ووشک کردنەوەی چەند جارێک دوو بارەدەکرێتەوە، تا دەگاتە ڕەنگی پێویست.
چای سەوز/çay sewiz: نتـ:[ ڕوو] داوی لێکردنەوەی گەڵاکان یەکسەر یان بە زووی گەرم دەکرێن و کەمێک دەبرژێندرن لەناو تاوەیەک بە ئاگر، پاشان لە سەر مێزێک ڕادەخرێن بۆ ئەوەی شێیەکەیان لێبهەڵمێت. بە خێرای ووشک دەکرێنەوە.
چای سپی/çay sipî: نتـ:[ ڕوو] لێکردنەوەی گەڵای تازە چرۆکردوو لە داری چا لەسەرەتای بەهاردا، لەبەر ئەوەی سەوزە پێکهاتەی کلۆرۆفیلی تێدا نیە و ڕەنگی چایەکە سپی یان خۆڵەمێشی دەبێت.
چای مەکسێک/çay meksîk: نتـ:[ ڕوو] گیایەکە گەڵاکەی بۆنخۆشە، وەکو چای بەکاردەهێندرێت [ ئینگـ: Mexicantea ]{ غەریب، ب 3، ل، 179}.
.
.
.
.