دەڵاندن/deľandin: کتپ:[ دەڵان+ دن]
1 – ئاولەبەرچوون، ئاولێچوون، پاراندن( ڕەوا)، تەڕایی دادان : دەردان کە بۆ دیزە، کووپە، گۆزە و شتی وەها کە لە گڵ دروست کرابێت. دەڵێن کە بەئەندازەیێکی نم و شە_ شێ بداتە دەرەوە ئاوی تنۆک تنۆک لەبەر بڕوات.{ گیو، ل، 435}
2 – دەرکردن. ئارەقە دەردان.[ ئینگـ : exudation]{ پەزیشکی، ل، 133}.
3 – [ کیمیـ] ئۆزمۆزی : بڵاوبوونەوەی ئاو یان هەر توێنەرێکی دیکە، لە گیراوە ڕوونترەکەوە( توواوە) بە ناو پەردەیەکی نیمچەتێپەڕدا، بە پێی توێنەر.[ ئینگـ : Osmosis]{ پەرتووکی کیمیا 12}.
4 – دووەم ڕێگای گواستەوەی ناچالاکە، واتا کرداری بڵابوونەوەی گەردەکانی ئاوە بەناو پەردەی خانەدا بە ئاراستەی خەستە لێژی.
ئاڕاستەی دەڵاندن/ařastey deľandin: نتـ:[ ئاڕاستەی + دەڵاندن]
دەڵاندنە پەستان/deľandine pestan: کتپ:[ زیند] پەستانی ئۆزمۆزی : ئەو پەستانە دەرەکییەیە، کە بۆ وەستاندنی کردەی دەڵاندن پێویستە.[ ئینگـ : Osmotic pressure ]{ ئە. قەرەداخی، ل، 84}.
.
.
.