نووسەر/nûser: نتـ:[ نووس( نووسین)+ ئەر] نڤیسەر _ نڤییسەڤان _ نڤیسکار : Nivîskar( کباک)، نووسکەری : Nûskerî( زا)، نووسیار. : بەو کەسە دەگووترێت کە بەرھەمێکی نووسراو یان چاپکراوی ھەبێت.

1 ـ هه‌ڵه‌بڕ (هه‌ڵه‌چن و هه‌ڵه‌گیری گۆڤار و ڕۆژنامه‌) ، پێداچوو، ڕاستكه‌ره‌وه [ editor]

2 ـ سه‌رنووسه‌ر (ی گۆڤار و ڕۆژنامه‌) 

3 ـ نووسه‌ر (ی گۆڤار و ڕۆژنامه‌) 

4 ـ نووسه‌ر (پرۆگرامێكه‌ كه‌ بۆ نووسین به‌كار ده‌چێت) 

نووسەری/nûserî: نچ:[ نووسەر+ ی] ئەوەی پەیوەندی بە نووسەری مژارەکەوە هەبێت.

نووسیار/nûsiyar: نتـ:[ نووس( نووسین)+ یار] نڤیسیار، نڤیسکار.

نوویسەر/niwuyser: نتـ:[ نوویس( نوویسین)+ ئەر] نویسەر.

                   گوڵبژێڕێک لە شێوەکانی نووسەر                       

نووسەری ئابووری/nûserî aburî: نتـ:[ نووسەری+ ئابووری] ئابووری ناس، ڕەخنەگری ئابووری، لێکۆلەوەری ئابووری.

:: ڤێرجینیا وولف ساڵی 1912 ھاوسەرگیری لەگەڵ ڕەخنەگر و نووسەری ئابووری لیونارد وولف کردووە.{ ویکیپیدیا}

نووسەری ئایینی/nûserî ayînî: نتـ:[ نووسەری+ ئایینی] ئایینزان، ڕەخنەگری ئایین، لێکۆلەوەری ئایین.

نووسەری ئەلەکترۆنی/nûserî elekitronî: نتـ:[ نووسەری+ ئەلەکترۆنی] ئەو نووسەرەیە کە لە ڕێگای نامەی ئەلکترۆنی بابەتی خۆی بڵاودەکاتەوە.

نووسەری پیشەیی/nûserî: نتـ:[ نووسەری+ پیشەیی] ئەو نووسەرەیە کە بابەتێک لەسەر پیشەکەی خۆی یان لە سەر پیشەیەک دەنووسێت.

نووسەری چاند/nûserî çand: نتـ:[ نووسەری+ چاند] ئەو کەسەیە هەواڵ لەسەر مژاری ڕۆشنبیری و چاندی و هونەری دەنووسێت.

نووسەری چیرۆک/nûserî çîrok: نتـ:[ نووسەری+ چیرۆک] چیرۆكنووس.

:: سەرۆک وەزیرانی ئوستراڵیا دەبێتە نووسەری چیرۆک { گوڵان}.

نووسەری ڕامیاری/nûserî řamiyarî: نتـ:[ نووسەری+ ڕامیاری] نووسەری سیاسی.

:: لە ناوکوردا نووسەری ڕامیاری باش دەگمەنن.

نووسەری ڕۆمان/nûserî řamiyarî: نتـ:[ نووسەری+ ڕۆمان] ڕۆماننووس. 

نووسەری زانستی/nûserî zanistî: نتـ:[ نووسەری+ زانستی] ئەو کەسەیە کە زۆرتر بابەتی زانستی بڵاوبکاتەوە.

نووسەری فەلسەفی/nûserî felisefî: نتـ:[ نووسەری+ فەلسەفی] ئەو کەسەی کە گرنگی بابەتی فەلسەفی و پەرەی پێدەدات و ڕاڤە و شی دەکاتەوە.

نووسەری مێژوویی/nûserî mêjûyî: نتـ:[ نووسەری+ مێژوویی] مێژوونووس.

نووسەری وەرزشی/nûserî werzişî: نتـ:[ نووسەری+ وەرزشی]

.

.

.

.