ترشان/tirşan: کتن: [ کیمیـ][ کیمیـ][ ترش+ ئان][ ئینگـ : acescence].
1 – پچپچ( کباک)، هەڵاتوو : ترش بوون و گۆڕانی حاڵەتی شتی ماوە.
2 – ئەزیەت بوونی گەدە لەبەر زۆرخواردن و ترشبوون و کزانەوەی گەدە.
3 – ترشبوونی ماست و چێشت و چشتی تر بە هۆی کۆن بوون و زۆرمانەوەی.
ترشاندن/tirşandin: کتپ: کیمیـ] [ ترش+ئاندن]
1 – گۆڕینی حاڵەتی هەندێک خواردەمەنی.
2 – ترشکردن. ترشانن، تورشاندن، تورشانن.
ترشانن/tirşanin: کتپ:[ ئەردە][ ترشاندن] ترشاندن.
ترشاو/tirşaw: ئانفا:[ ترشان]
1 – شتی ماوەی ترش هەڵگەڕاو.
2 – گەڕاو، گراو : ئاوێکە لە کانی زەوی دەردێت ترش و بۆن ناخۆشە، بۆ نەخۆشی پێست( خارشت) زۆرباشە.
3 – [ کیمیـ] ترشێتی : زۆربوونی ترش.[ ئینگـ : Acidity].
.
.
.
.