پاککردنەوە/pakkirdinewe: کتپ:[ پاک+ کردن+ ئەوە]
1 – خاوێنکردنەوە، ستڕین، سڕینەوە.
2 – لەبەینبردن، فەوتاندن، کوشتن
:: خودایە، ئەو زاڵمە پاککەوە.
3 – کووژانەوەی قەرز و قۆڵە
.:: ئەوەش دووسەد دۆلارەکەت و حیسابەکەمان پاککەوە.
4 – ئاوەڕووت کردن، ڕووتاندنەوە( پەلەوەر لە پەڕ و پال).
5 – بریسکاندنەوە، بریسکەپێدان، خستنەباقوبریق.
6 – لەناوبردن، لابردن.
پێست پاککردنەوە/pêst pakkirdinewe: کتپ:[ پێست+ پاککردنەوە]
:: پێستی سەگ بە دەباغ پاک نابێتەوە : پیاوی خراپ بە ئامۆژگاری نایەتەسەڕەڕا.
.
.
.
.