هەڵگێڕ/heľgêř: ف: ئەو کەسەیە چشتێکی بۆلای سەری ئاوەژوو بکاتەوە.
:: ئەم هەموو هەڵگێرە و وەرگێڕەی بۆ پێدەکەی.{ هەژار، ل، }
هەڵگێڕان/heľgêřan: کتن:[ هەڵ+ گێڕان] بەرەوژووربردنی ماڵات یان ئاو، وەرگێڕان.{ گیو، ل، 921}.
هەڵگێڕانەوە/heľgêřanewe: کتن:[ هەڵگێڕان+ ئەوە]
1 – ئاوەژووکردنەوە، ژێروڕووکردن، ڤاژیبوون( کباک)، قڵپکردنەوە، وەرگەڕاندن، وەرگێڕانەوە.[ ئینگـ: inversion]{ کەمالنامە، ل، 1075}{ سەلاحەدین، ل، 443}.
2 – [ مجـ] پەشیمانبوون.
هەڵگێڕاندنەوە/heľgêřan: کتپ: پەشیمان کردنەوە.
چاوهەڵگێڕان/çawheľgêřan: کتن:[ چاو+ هەڵگێڕان] چاوهەڵگێرانەوە.
سوورهەڵگێڕان/sûrheľgêřan: کتن:[ مجـ]
1 – بریتییە لە شەرمەزارکردن.
2 – بریتییە لە کۆشتن بي چەکی گەرم.
لاپەڕەهەڵگێڕانەوە/lapeřeheľgêřanewe: کتن:
.
.
.
.