کاروان/karwan: ن: قافڵە( ع)، قەتار، کەرەڤان، کەروان، مەکار: چەند وڵاخ و بار و کەسێکە لە شوێنێکەوە بچن بۆ شوێنیكی تر.
:: کاروان زۆرەوە ناپسێتەوە : مەبەست لە هاتووچۆیەکی بێ پسانەوە.
کارواناشی/karwanaşî: نتـ:[ خوار][ کاروان+ ئاشی]
1 – پیازاوی هێلکە تێکراو.{ هەژار، ل، 599}.
2 – گۆشتاوێکی خەستە بەپیازەوە : چێشتێکی بەناوبانگە.{ مەردۆخ، ل، 300}.
کاروانچێتی/karwançêtî: نتـ:[ کۆن][ کاروان+ چی] کاروانڤانی.{ گیو، ل، 731}.
کاروانچی/karwançî: نتـ:[ کۆن][ کاروان+ چی] کەسێ کە دەگەڵ قافڵەیە.
کاروانسەرا/karwansera: نتـ:[ کۆن][ کاروان+ سەرا] تیمچە، خان، کامسەرا : جێگەی پشوودانی کاروان.
کاروانسەرادار/karwanserdar: نتـ:[ کۆن][ کاروانسەرا+ دار] خانچی، بەڕێوبەری کاروانسەرا.{ مەردۆخ، ل، 300}.
کاروانسەراداری/karwanseradarî: نتـ:[ کۆن][ کاروانسەرادار+ ی] خانچێتی.{ گیو، ل، 731}.
کاروانڤان/karwanvan: نتـ:[ کۆن] سەرقافڵە، سەرۆکی کاروان : کاروانچی.
کاروانقڕان/karwanqiřan: نتـ:[ فەل] ئەستێرەکە، ئەستێرەی ڕۆژێ.
کاروانکار/karwankar: ن:[ فەل] ئەستێرەیەکی ئەوەندە پڕشنگدارە دەڵێی گەلاوێژە، لە نێوەشەو هەڵدێت.
کاروانکوژ/karwankuj: نفا:
1 – [ فەل] کاروانقڕان.
2 – [ باڵ] هەودێرە، مەلێکە.
کاروانکوژە/karwankuje: ن:[ فەل] کاروانقڕان : ئەستێرەیەکی پرشنگدارە، وەک گەلاوێژ کە بەعەرەبی( شەعرای یەمانی) پێدەڵێن و نیوەشەو لە باکووری ڕۆژهەڵاتەوە هەڵدێت.{ مەردۆخ، ل، 300}.
کاروانکوشە/karwankuşe: نتـ:[ ڕوو][ هـ] کاروانکوژە : دارێکی بێگەڵایە و بەقەدار پشتێنێکی درێژە و بە زەویدا بڵاودەبێتەوە بە تەڕی هیچ ناسووتێت.{ گیو، ل، 731}.
کاروانی/karwanî: نچ:[ کۆن][ هـ] کاروانچی : مرۆڤی ناو قافڵە یان کەسێکە لە گەڵ کاروان بێت.
سەرکاروان/serkarwan: ن:[ کۆن][ سەر+ کاروان] بارگەچی.
.
.
______________
کاروان/Karwan: ن:[ ناڤ] لە زمانی کوردییدا ناوە بۆ ڕەگەز یان جێندری نێرینە.
.
.
.
.