فەرسەنگ ¹ /ferseng: ن:[ ئەند][ پەهلەوی: پەرسەنگ][ یۆنانی: پراساغس ][ عەرەبی: فرسخ][ کوردی: فەرسەنگ] فرسەق( هـ) : پێوانەی درێژییە لەسەردەمی ساسانی دێریندا.
بەراووردی فەرسەنگ بەپێوانی بە یەکەی جاران |
یەک فەرسەنگ = 24332 گەز |
یەک گەز = 24 پەنجە |
یەک پەنجە = 6 دەنکە جۆ |
بەراووردی فەرسەنگ بە پێوانەی سەردەم |
فەرسەنگ = 6.240 مەتر یان 624 کیلۆمەتر |
فەرسەنگ = 3 میل ( لە ڕێگا و بان. ) |
:: هەشت فەرسنگ یەکسانە بە قۆناغێک .
تێبینی |
باشترین سەرچاوە دەگەرێتەوە بۆ نووسەری فارسی : میرسید علی جناب لە پەرتووکی( کتاب الاصفهان) باس لەم زاراوەیە دەکات. |
هەتا سەردەمی ساسانییەکان زاراوەی پەرسەنگ بەکاردەهێندرا و دوای هاتی عەرەب بوو فەرسەنگ، عەرەبەکان پیتی( پ) ئیان گۆڕێوە بۆ ( ف) و پیتی( گ) ئیان گۆڕیوە بۆ( خ ). لە ئەنجامدا کراوە بە فرسخ ی عەرەبی و ئیسلامی.{ سەرچاوە ئێرانیەکان }. |
فەرسەنگسار/fersengsar: نتـ: کێڵێکی بەردین لەشێوەی ستوون یان بە بەرد هەڵچێندراو وەک نیشانە لەسەر ڕێگای کاروان و هاتۆچۆ بۆ هەر فەرسەنگێک یان فەرسخێک بۆ ئەوەی گەشتکەر بزانێت لە کوێ یە.
.
.
___________________
فەرسەنگ ² /ferseng: ن:[ کباک] هەنیسکی مردن.{ فەرهەنگا کانی، ل، 338}
.
.
.
.