مێهڤان/mêhvan: ن:[ کباک] مێڤان _ میڤان _ میهڤان _ میوان.[ ئینگـ : guest].{ سەلاحەدین، ل، 270}.{ فەرهەنگا کانی، ل، 497}.  

مێهڤانپەروەر/mêhvanperwer: ئانتـ:[ کباک] میوانخواز، ناندار:nandar. 

مێهڤان حەوین/mêhvan ĥewîn: نفا:[ کباک] میوانڕاگر، میوانحەوێن، مێهڤان حەبێن.{ فەرهەنگا کانی، ل، 497}.   

مێهڤان حەواندن/mêhvanĥewandin: کتپ:[ کباک] میوان را‌گرتن.{ فەرهەنگا کانی، ل، 497}.   

مێهڤانحیز/mêhvanĥîz: ئانتـ:[ کباک] میوان.

مێهڤانخانە/mêhvanxane: نتـ:[ کباک] میوانخانە.[ ئینگـ : guest house].{ سەلاحەدین، ل، 270}.  

مێهڤانخۆش/mêhvanxoş: ئانتـ:[ کباک] میواندۆست، دەست ڤەکری( بۆ میڤانان).[ ئینگـ : hospitable]. 

مێهڤان خودانکرن/mêhvan xudankirin: کتن:[ کباک] میوان ڕاگرتن.{ فەرهەنگا کانی، ل، 497}.   

مێهڤاندار/mêhvandar: ئانتـ:[ کباک]

1 – خانەخوێ( کناو)، مێڤاندار _ میواندار.

2 – خانچی، ئوتێلچی.[ ئینگـ : host , hostess]

مێهڤانداری/mêhvandarî: نچ:[ کباک] مێڤانداری، میوانداری.[ ئینگـ : hospitality , hosting]. 

مێهڤان دۆست/mêhvan dost: ئانفا:[ کباک] مێهڤان حەوێن : کەسێ حەزی لە میوانە.{ فەرهەنگا کانی، ل، 497}.   

مێهڤان ڕێئێخستن/mêhvan rêêxistin: کتن:[ کباک] مێڤان ڕێکرن. 

مێهڤان نەحەوین/mêhvan neĥewîn: ن:[ کباک] میوان ڕانەگر. 

مێهڤانی/mêhvanî: نچ:[ کباک] مێڤانی _ میڤانی _ میوانی.

ژوورا مێهڤانییێ/jûra mêhvanîyê: نچ:[ کباک] مێڤانداری.[ ئینگـ : hospitality suite]. 

.

.

____________________

مێهڤان/Mêhvan: ن:[ ناڤ] لە زوانی کوردییدا ناوە بۆ ڕەگەزی نێریینە.

.

.

.

.