ئێن/ěn: ن:[ كباک] هه‌ینی.

ئێنی/ěnî: ن:[ كباک] هه‌ینی.

.


- ئێن/-ěn : پاشگرێکه‌ له‌ زمانی کوردی که‌ ده‌ڵکێت به‌ دوای ناوه‌وه‌ و ده‌یکات به ‌ناوێکی نوێ، که‌ پتر بۆ ناوی یاری کردن به ‌کارده‌هێندرێت له ‌کوردستاندا. پێویسته‌ پتر له‌ تاکه‌ که‌سێک یاری تێدا بکات.

::  تۆپ + ێن : تۆپێن.

::  جگ + ێن : جگێن.

::  جه‌غز+ ێن : جه‌غزێن.

::  زه‌ر+ ێن : زه‌رێن.

::  فینجان+ ێن : فینجانێن.

::  مات + ێن : مانێن.

::  مووش + ێن : مووشێن.

::  نه‌رد+ ێن : نه‌ردێن.

::  هه‌لووک+ ێن : هه‌لووکێن.

ئانێ.

{ تێبـ: به ‌گشتی ئه‌م پاشبه‌نده‌ واتایه‌کی( ئاڵوگۆر)ی تێدایه‌ و ده‌تواتێت به‌رامبه‌ری پێشبه‌ندی لاتینی co  بێ له‌ هه‌ندێک وشه‌ی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسیدا وه‌کوو: هاوکاری: cooperation یان هاوژیانی coexistence.

.


ئێن/ěn: ك: [كناو، سیمـ][ له‌نگه ‌: پیتی (د) ی خوراوه‌ وه‌ به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک له‌( دێن) ه‌وه‌ هاتووه‌.

{ تێبـ : ماموه‌ستا هه‌ژار ئه‌م وشه‌یه‌یی نووسیوه‌ و ڕوونی نه‌کردوه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ به‌ پێویستم زانی لێره‌دا لێی بدوێم : ئه‌مرۆ (د)ئێن بۆ ماڵی ئێمه‌ ؟ }.

.

.

.