تۆپ ¹ /top: ن:[ سەز][ ڕووسی : тушкά][ تورکی : top] چەکێکی گەورەی شەڕە کە گولەی گەورە دەخوات، دەبەسترێت لە سەر ماشێن و تانکیش دادەنرێت و شوێنی دووری پێدەکوتن.

:: تۆپی 155 ملم ی پێشمه‌رگه‌

تۆپ ئاگردان/top agirdan: کتپ:[ سەز][ تۆپ+ ئاگر+ دان] تەقاندنی تۆپ، هاویشتنی تۆپ.

تۆپ ئاوردان/top awirdan: کتن:[ سەز] تۆپ ئاگردان.

تۆپاوێژ/topawêj: ئانفا:[ سەز][ تۆپ‎+ ئاوێژ( هاوێژ: هاویشتن)] کەسێک کە ئەرکی هاویشتنی تۆڵی لەسەرە. تۆپچی.

:: قه‌ناس و تۆپاوێژ و زریپۆشانی سەر بە ئۆپۆزسیۆن، پێشەوەچوونی ھێزەكانی رژێمیان لە ناوچەكاندا راگرت.

تۆپ ئاوێژتن/top awêjtin: کتپ:[ سەز]

1 – تۆپ هاویشتن.

2 – نابووت بوون، مایەوسەرمایە یاسامان لەدەست چوون.

:: بارام تۆپی ناڤێتیە.

تۆپاوێژی پاکار/topawějî Pakar: نتـ:[ سەز][ تۆپ+ ئاوێژ+ ی+ پاکار][ ئینگـ : Accompanying Artillery]

تۆپباران/topbaran: نتـ:[ سەز][ تۆپ+ باران] هاتنەخواری بەتێکرایی گولەی تۆپ بۆ سەرشوێنێک.

تۆپباران کردن/top barankirdin: کتپ:[ سەز][ تۆپباران+ کردن] وە بەر تۆپدانی زۆری شوێنێک بەگۆڵی شەڕ.

تۆپچی/topçî: نتـ:[ سەز][ تۆپ+ چی] تۆپاوێژ : کەسێک کە ئەرکی هاویشتنی تۆپی لەسەر بێت.

تۆپچێتی/topçêtî: نتـ:[ سەز] پیشەی تۆپ ئاوێژتنی.

تۆپخانە/topxane: نتـ:[ سەز][ تۆپ+ خانە]

1 – شوێنی ڕاگەتنی تۆپی شەڕ.

2 – بەشێک لەقۆشەن کە لە سەر تۆپ کاردەکەن.

:: تۆپخانەکانی پێشمەرگە بە چڕی سەنگەری داعش تۆپ باران دەکات.

تۆپساز/topsaz: ئانفا:[ سەز][ تۆپ+ ساز] کەسێک کە تۆپی شەڕ دروست دکات، وەستانی تۆپ سازکردن. { بە فەرمانی خانۆ بانگی تۆپسازیان کرد، ناوی خاچۆ بوو،…}{ دمدم. ل. 229}.

تۆپسازیی/topsazyî: نچ:[ سەز][ تۆپساز+ئیی] کار و پێشەی کەسی تۆپساز.

تۆپ هاوێژ/top hawêj: ئانفا:[ سەز][ تۆپ+ هاوێژ] تۆپاوێژ.

تۆپی بەربانگ/topî berbang: نتـ، شڕ: تۆپێک کە لە کاتی بەربانگ لە رەمەزان دا دەیتەقێنن، هەتا خەڵک لە ڕۆژ ووشکاندن ئاگادار بکەنەوە.

تۆپی پارشێو/topî parşêw: نتـ، شڕ: تۆپێک کە بۆ هەستاندن و ئاگادارکردنەوەی خەڵک لە مانگی رەمەزان دا دە یتەقێنن هەتا خەڵک هەستن و پارشێوبکەن.

تۆپی تەیارەشکێن/topî twyare şikên: نفا:[ سەز][ تۆپ+ ئی+ تەیارە+ شكێن( شکان)] جۆرێک تۆپ کە بەفرۆکەیەوە دەنێن.

وەبەرتۆپ دان/weber topdan: کتپ:[ وە+ بەر+ تۆپ+ دان] شوێنێک تۆپ باران کردن.

.

.

___________________________

تۆپ ² /top: ن:[ واز] کەرەستەیەکی یاریی و کایەکردنە کە بۆ هەر یارییەک تۆپی تایبەتی هەیە.

تۆپانێ/topanê: نتـ:[ واز][ هـ] تۆپێن، تۆپەڕاکردن.

تۆپتۆپانێ/top topanê: نتـ:[ واز] تۆپەڕاکردن، تۆپێن.

تۆپتۆپێن/toptopên: نتـ:[ واز][ تۆپ+ تۆپێن] تۆپێن، یاریکردن بەتۆپ.

تۆپێن/topên: کتن:[ واز][ تۆپ+ ئێن] کایەکردن بەتۆپی یاری.

:: یاری تۆپ تۆپێن.

تۆپ بەردانەوە/top berdanewe: ن:[ واز][ ئینگـ : drop ball, falling the ball].

تۆپ بەر تورەکە دەکەوێت/top ber tureke dekewêt: ن:[ واز] [ ئینگـ : ball touchies the net].

تۆپ دەخرێتە یارییەوە/top dexirête yarîyewe: نتـ، شڕ:[ واز] [ ئینگـ : ball put in play].

تۆپ لە دەرەوەی سنوری یاریگا/top le derewey sinurî yarîga: ن:[ واز][ ئینگـ : ball out of bounds].

تۆپ لە دەرەوەی یاری/top le derewey yarî: ن:[ واز][ ئینگـ : ball out]

تۆپ لە دەرەوی یاریدا/top le derewey yarîda: ن:[ واز][ ئینگـ : ball out of play].

تۆپ لە سەرەوی تورکە /top le serewey turke: ن:[ واز][ ئینگـ : ball above the net].

تۆپ لە ناوەڕاستدا/top le naweřastida: ن:[ واز][ ئینگـ : midfield ball].

تۆپ لە یاریدا/top le yarîda: ن:[ واز][ ئینگـ : ball in play].

تۆپ لە یاریدایە/top le yarîdaye: نتـ:[ واز][ ئینگـ : playing ball].

تۆپ لە یارییدا/top le yarîyida: ن:[ واز][ ئینگـ : ball becomes a live].

تۆپ هێنەرەوەکان/top hênerewekan: ن:[ واز][ ئینگـ : ball boys].

تۆپی ئازاد/topî azad: ن:[ واز][ ئینگـ : free ball].

تۆپی باسکە/topî baske: ن:[ واز] ئەم یارییە لە دوو دەستەی تیپ پێکدێت و دەگەل بەرانبەرەکەی یاری دەکەن. کە هەر دەستەیەکیان لە ٥ ئەندام پێکدێت.[ ئینگـ : basket ball].

تۆپی بالە/topî bale: ن:[ واز] ئەم یارییە لە دوو دەستەی تیپ پێکدێت و دەگەل بەرانبەرەکەی یاری دەکەن. کە هەر دەستەیەکیان لە ٦ ئەندام پێکدێت.[ ئینگـ : volley ball].

تۆپی بەرز/topî berz: ن:[ واز][ ئینگـ : high ball].

تۆپی باسکە/topî baske: نتـ:

تۆپی پێ/topî pê: نتـ:[ واز][ تۆپ+ ی+ پێ] تۆپان یان تۆپێن : یارییەکی کۆنەی سەردەمی یۆنانێکانە، ئیشتاس باوترین یارییە لە جیهاندا.  ئەم یارییە لە دوو دەستەی تیپ پێکدێت و دەگەل بەرانبەرەکەی یاری دەکەن. کە هەر دەستەیەکیان لە 11 ئەندام پێکدێت. یارییەکە بۆ ماوەی ٩٠ خولەک دەخایەنێت، بە دوو بەش، بەسەرپەرشتی داوەرێک.[ ئینگـ : football]

تۆپی تێنس/topî têns: نتـ :[ واز][ تۆپ+ ی+ تێنس] تێنس : ئەم یارییە کە لە نیوان دوو کەس یان چوار کەس بەڕێوەدەچێت، بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی زۆرترین خاڵ.[ ئینگـ : Tennis].

تۆپی جوڵاو/topî cuľaw: نتـ:[ واز][ ئینگـ : moving ball].

تۆپی خلبووەوە/top xilbuwewe: نتـ:[ واز][ ئینگـ : rolling ball]

تۆپی دەست/topî dest: نتـ:[ واز][ ئینگـ : hand ball].

تۆپی سەرمێز/topî sermêz: نتـ:[ واز][ ئینگـ : ping pong].

تۆپی شکاو/topî şikaw: نتـ:[ واز][ ئینگـ : broken ball].

تۆپی گەڕاو/top: نتـ:[ واز][ ئینگـ : bounced ball ].

تۆپی گەڕاو لە تورەکەوە/top: ن:[ واز][ ئینگـ : ball bounces off the net].

تۆپی گیراو/top: نتـ:[ واز][ ئینگـ : held ball].

تۆپی وەستاو/top: نتـ:[ واز] تۆپی جێگیر. [ ئینگـ : stationary ball، ball at rest, still ball].

تۆپی یەدەک/top: نتـ:[ واز][ ئینگـ : spare ball].

ئەو تیپەی تۆپی بەدەستەوەیە/top: نتـ، شڕ:[ واز] یاریزانی تۆپ بەدەست هاتوو.[ ئینگـ : offensive player].

بەرکەوتنی تۆپ دوو جارێک لەسەریەک/top: نتـ، شڕ:[ واز] [ ئینگـ : dribbling].

بەرکەوتنی تۆپ لە جارێک زیاتر/top: نتـ، شڕ:[ واز] [ ئینگـ : touching the ball several times].

پاسدانی تۆپ/top: نتـ، شڕ:[ واز] [ ئینگـ : ball handing, passing the ball].

پاڵنانی تۆپ بە لاپێی/top: ن:[ واز][ ئینگـ : push kick].

پێڵاوی یاری تۆپی پێ/top: ن:[ واز][ ئینگـ : football boot].

تەقینی تۆپ/top: ن:[ واز][ ئینگـ : burst ball].

تیپی تۆپی پێ/top: ن:[ واز][ ئینگـ : football team].

جوولەی تۆپ بە کەوانەیی/top: ن:[ واز] لوب. [ ئینگـ : lob].

جوولەی تۆپ لە هەوادا/top: ن:[ واز][ ئینگـ : fight].

چالاکە تۆپ/top: ن:[ واز][ ئینگـ : working ball].

چالاکە تۆپ/top: ن:[ واز][ ئینگـ : working ball].

چوونە ژوورەوەی تۆپ/top: نتـ، شڕ:[ واز] [ ئینگـ : intrusion of ball].

خولانەوەی تۆپ/top: نتـ، شڕ:[ واز] [ ئینگـ :  spin ].

خلبوونەوەی تۆپ بۆ ماوەیەکی دریژ/top: نتـ، شڕ:[ واز] [ ئینگـ : run jale].

خولانەوەی تۆپ بە پەنجە/top: نتـ، شڕ:[ واز] [ ئینگـ : finger – spin serve].

خولانەوەی تۆپ بۆ پێشەوە/top: نتـ، شڕ:[ واز] [ ئینگـ : overspin].

خولانەوەی تۆپ بۆ خوارەوە/top: نتـ، شڕ:[ واز] [ ئینگـ : under spin].

دەرچوونی گۆڵچی بۆ گەڕانەوەی تۆپ/top: نتـ، شڕ:[ واز] [ ئینگـ : coming out].

دوورخستنەوەی تۆپ لە گۆڵی خۆت/top: نتـ، شڕ:[ واز] [ ئینگـ : clearance].

ڕاهێنەری تۆپی پێ/top: نتـ، شڕ:[ واز] [ ئینگـ : football coach].

ڕۆیشتن بە تۆپەوە/top: نتـ، شڕ:[ واز] [ ئینگـ : running with the ball].

سەرنەکەوتن لە لێدانی تۆپ دا/top: نتـ، شڕ:[ واز] [ ئینگـ : muff].

سیرت بە خولانەوەی تۆپ/top: نتـ، شڕ:[ واز] [ ئینگـ : kruclcle serve].

کەوتنی تۆپ بە دیوی بەرامبەر/top: نتـ، شڕ:[ واز] [ ئینگـ : drop].

کپکردنی تۆپ/top: نتـ، شڕ:[ واز][ ئینگـ : trapping the ball].

کپکردنی تۆپ بەڕان/top: نتـ، شڕ:[ واز] مراندنی تۆپ بەڕان، خاوکردنەوەی تۆپ بەڕان.[ ئینگـ : thigh trap kill].

کپکردنی تۆپ بەسینگ/top: نتـ، شڕ:[ واز][ ئینگـ : cheery trap].

گەڕانەوەی تۆپ/top: نتـ، شڕ:[ واز] [ ئینگـ : return, recovering the ball].

گەڕانەوەی تۆپ بۆ یاریگای دواوە/geřanewey top bo yarîgay diwawe: نتـ، شڕ:[ واز][ ئینگـ : ball return back cournt].

گەڕانەوەی تۆپ لەباری بەرزبوونەوە/top: نتـ، شڕ:[ واز] [ ئینگـ : fielding ball].

گەڕانەوەی تۆپ لە تۆڕەکەوە/top: نتـ، شڕ:[ واز] [ ئینگـ : recovery from the net].

گەیاندنی تۆپ بۆ هاوڕێ/top: نتـ، شڕ:[ واز] [ ئینگـ : relay the ball].

گرتنی تۆپ/girtinî top: نتـ، شڕ:[ واز] [ ئینگـ : ball handing, catching the ball, scooping].

گرتنی تۆپ بە بازدان/girtinî top: نتـ، شڕ:[ واز] [ ئینگـ : ball catching in jumping].

گرتنی تۆپ بە یەک دەست/girtinî top: نتـ، شڕ:[ واز] [ ئینگـ : one hand ball catching].

گرتنی تۆپ لە ئاستی سنگ/girtinî top: نتـ، شڕ:[ واز] [ ئینگـ : ball catching at chest -height]

گرتنی تۆپ لەلایەن گۆڵچییەوە/girtinî top: نتـ، شڕ:[ واز] [ ئینگـ : catch].

گرتنی تۆپ لە هەوادا/girtinî top: نتـ، شڕ:[ واز] [ ئینگـ : hold up].

لێدانی تۆپ بە پاژنە/lêdanî top be pajine: نتـ، شڕ:[ واز][ لێدان+ ی+ تۆپ+ بە+ پاژنە][ ئینگـ : back – heel].

لێدانی تۆپ بەراجەکە/top: نتـ، شڕ:[ واز] [ ئینگـ : hit bar].

لێدانی تۆپ بەسەر/top: نتـ، شڕ:[ واز] [ ئینگـ : heading the ball].

لێدانی تۆپ بە نوکی پەنجە/top: نتـ، شڕ:[ واز] [ ئینگـ : dink].

وەرگرتنی تۆپ/top: ن:[ واز] [ ئینگـ : receive the ball].

وەرگرتنی تۆپ/top: ن:[ واز] [ ئینگـ : football club].

هەستکردن بەتۆپ/top: ن:[ واز][ ئینگـ : ball sense].

هەڵدانی تۆپ لە سینگەوە/top: ن:[ واز][ ئینگـ : pushing].

هێشتنەوەی تۆپ/top: ن:[ واز][ ئینگـ : possession of the ball].

یارییە تۆپ/top: ن:[ واز][ ئینگـ : live ball].

یەکێتی تۆپی پێ/top: ن:[ واز][ ئینگـ : football association].

یەکێتی تۆپی باسکەی ئارەزوومەندان/top: ن:[ واز][ ئینگـ :  amateur basket ball association ].

یەکێتی نێودەوڵەتی تۆپی باسکە/top: ن:[ واز][ ئینگـ :  international basket ball federation].

یەکێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ/top: ن:[ واز][ ئینگـ :  international football association].

یەکێتی نێودەوڵەتی تۆپی دەست/top: ن:[ واز][ ئینگـ :  international handball association].

یەکێتی نێودەوڵەتی تۆپی سەرمێز/top: ن:[ واز][ ئینگـ :  international table tennis].

.

.

_______________________________

تۆپ ³ /top: ن:[ کەرەستە]

1 – بەسسنتەیەک پارچە کە لە کارخانە رادەکەی دیاری دەکرێت و مۆری لە سەر دەدرێت.

2 – تەموو _ تەمبوورە : ئامرازێکی چێوی خڕی گەورەیە وەک چەرخ، نێوەکەی پەڕەی لێدراوە، لە سەر جۆگەی سازکراو بۆ ئاش دایدەمەزرێنن و بە سووڕانی ئاش دەگەڕێت.

3 – چەرخی عارەبانە.

4 – تۆپەڵ، تۆپەڵە : هەرشتێکی خڕی سازکراو بە دەست .

:: تۆپە بەفر.

:: تۆپە قوڕ.

5 – [ مجـ] تڕ.

6 – [ ئد] ئەندامی خڕ و پڕ و رەق.

7 – [ بیر] گۆ، گرۆڤه‌ر.[ ئینگـ : Sphere]  

تۆپی ئاش/topî aş: نتـ: تەمبوورە، تەموو.

تۆپی جەنجەر/topî cencer: نتـ:[ تۆپ+ ئی+جەنجەر] دوو داری پتەوی لێک و کووش کراو کە هەرکام بە قەرا کاریتەیەک ئەستوورن و درێژییان گەزێک دەبێت، و لەپەڕە یا باڵتەکانی لەسەر دادەکوتن. ئەم تۆپانە یەک لە پاش و یەک لە پێشەوەی جەنجەڕ دایدەمەزرێنن.

تۆپی گونج/topî gunc: نتـ: دارێکی درێژ کە سەرەکەی پەڕۆی لێبەستراوە و بۆ خاوین کردنەوەی لوولە و گونجی و تۆپکەشی کەڵکی لێوەردەگرن.

.

.

.

.