ئاهوو ¹/ahû: ن:[ ئاژ][ پهـ : ahûk] ئاسک، مامز
ئاهووڕەوش/ahûsef: ئانتـ:[ ئاهوو+ ڕەوش] ئاسک ڕەفتار : ئەوەی کە کردەوەکانی وەکو ئاسک بێت، ئەوەی کە وەکو ئاسک تیژڕەو و خێرا سرک بێت.
{
گە‌هێ ئاهوو ڕەوش شاهی، گە‌هێ گەوهەر مەنیش ماهی
بلا با سێنە سەحرابێ، بلا با دیدە دەریا بێ
}{ نالی}
ئاهووسه‌ف/ahûsef: نتـ:[ کو : ئاهوو+ ع : سه‌ف( پۆل)] ڕیزی مامز، مێگه‌ڵی ئاسک.
ئاهوشکه‌م/ahûikem: نتـ:[ ئاهوو+ شکه‌م] زگی وه‌ک مامز، ئه‌و زگه‌ی له زگی مامز ده‌کات.
ئاهوویی به‌ر/ahûyî yer: نتـ:[ ئاهوو+ ئی+ یه‌ر( کێوی)] مامزه کێوی، مامزی ده‌شتی.
.
.
_________________________
ئاهوو ²/ahû: ن:[ ستـ: ئاهو. پهـ: ئاهۆک] نه‌نگ و که‌مایه‌سی( له‌که‌سێکدا، له شتێکدا)
{
ئازیز شۆخ و شه‌نگ سیرین تاره‌نی
ئاهووی بێ ئاهووی وه‌ش ڕە‌فتاره‌نی
}{مه‌وله‌وی}.
{ تێبـ: ئاهۆکی په‌هله‌وی له‌وشه‌ی ( ئاهو)ی ئا‌ڤێستایی یه‌وه هاتووه و به‌هه‌مان واتا که‌له‌سه‌ره‌وه باس کراوه}.{زه‌بیحی}.
ئاهوومه‌ند/ahûmend: ئان: به‌نه‌نگ، نه‌نگ دار، (عه‌یبدار).
ئاهووناڵه/ahû naľe: ئان: قڕه، ئاخ هه‌ڵکێشان و ناڵاندن، ئاهوناڵە.
ئاهوو ناڵه‌کردن/ahû naľekirdin: کتپ: قڕه قڕه کردن.
.
.
.
.
.
.