ئابنووس/abnûs: ن:[ ڕوو][ گر : ἔβενος (ébenos)] ئه‌بانۆس، ئه‌به‌نووس، عه‌به‌نووس : دره‌ختێکه له ناوچه گه‌رمه‌کانی سەر گۆی زەویدا ده‌ڕوێت وه‌ک هیندستان و سیرلانگا و حه‌به‌ش، دارێکی به‌رز و گه‌ڵاکانی گه‌وره‌یه له گه‌ڵای لیمۆ ده‌چێت و گوڵەکەی زهردباوە، گوڵه‌که‌ی وه‌کو گوڵی خه‌نه وایه، چێوەی داره‌که‌ی سفت و بێ گرێیه، په‌ڵه‌ی ڕه‌شی پێوه‌یه، له پاش بڕین و ده‌خرێته ناو ئاو و لەدوای ماوه‌یێک ڕه‌ش ده‌بێت، له جیهانی دارتاشی به‌کارده‌هێندرێت و زۆر به‌نرخه.[ Bot : Diospyros ebenum].[ ئینگـ : Ebony].
پۆلێن‌کردنی زانستی : Scientific classification | ||||||
kingdom | division | class | order | family | genus | Species |
فەرمانڕەوایی | هۆبە | پۆل | پلە | خێزان | چەشن | جۆر |
plantae | magnoliophyta | magnoliopsida | ericales | ebenaceae | diospyros | diospyros ebenum |
جیهانی ڕووەک | کاسە تۆودارەکان | کاسە گوڵدارەکان | ئابنووس |
.
{
یان
{
بونیانی کیبر و سه‌رکه‌شییه تاقی کیسره‌وی
دانانی زوڵم و ڕوو ڕه‌شییه ته‌ختی ئابنووس
}{ نالـی}.
ئابنووسی شین/abnûsî şîn: نتـ:[ ڕوو] دارێکه تایبه‌تی به ئه‌مریکای ناوه‌ندی، شێوه‌ی گەڵاکانی پهڕدهدهن و گوڵه‌کانی شین و هێشوویین، به‌ره‌که‌ی ده‌خورێت و چێوه‌که‌شی زۆرباش و به‌نرخه.[ لا: Jacaranda]
ئابنووسی/abnûsî: نچ:[ ئابنووس+ ی]
1 . هه‌رچی که له داری ئابنووس ساز بووبێت.
2 . [ مجـ] ڕه‌ش و سیا وه‌ک ئابنووس.
{
ته‌شی که خسته‌بازی به ڕانی نه‌رم و لووسی
ده‌که‌وته پڕی بووسی دوو زولفی ئابنووسی
}{ وه‌فایی}.
ئابنووسی ڕەنگ/abnûsî řeng: ئانتـ:[ ئابنووسی+ ڕەنگ] ڕەنگی قاوەیی تۆخە.
.
.
.
.