ئارامی | لاتینی | ئاڤێستایی |
هـ | h | h |
پیتێکە لە ئەلفەبێتی زمانی کوردی وە بە ڕێنووسی ئارامی دەکاتە 36 مین پیت.
بە حیسابی ئەبجەدی دەکاتە ژمارە ( 5).
{ تێبینی : ڕەنگە وشەی ( خێرا) لە ( هێرا – هەڕا) وە هاتبێت. لە زمانی کوردییدا دەنگی ( خ ) و ( هـ ) بەیەکدی دەگۆڕێن.
:: وەک ( هەر) ی زمانی کوردی و ( خر)ی زمانی فارسی
:: ( ئاخ ) و ( ئاەـ)
:: ( خۆر) و ( هۆر)
:: ( خوون) و ( هوون) }{ زاراوەسازی، ل، 12}
{ تێبـ : ( ئاس – ئاه – ئاش ) گۆرانکاری له نێوان زمانی کوردی و فارسیدا لهسهر ووشهکان ههیه، وهک
: ئاسن – ئاهن
: ئاسوو – ئاهوو
: ماسی – ماهی
: ئاسوورا – ئاهوورا.
ئهم گۆرانکارییانه دهگهرێتهوه پتر بۆ سهردهمهکانی پێش ماد و سهردهمهکانی ئاسوورێ ( ئاشووری) هۆکانی دهگهرێتهوه بۆ گۆرانکاری نێو زمانهکانی ئهو سهردهمه}.
.
{ تێبینی :
ئێک : لە سەر ئەم پیتە هەندێک گیروگرفتی زمانەوانی هەیە، کە یەشتا بە تەواوەتی ساغ نە کراوەتەوە، بەڵام بە بۆ چوونی من ئەم تیپە وەک لە زمانی فارسی و هەندێک پەرتووکی دیکەی کوردی کە پیتی ( هـ ، ە ) یان پێکەوە لێکداوە. ئەمەش بە گووێرەی فۆنێتکی زمانی کوردی هەڵبەت کۆمەڵێک گرفتی دروست کردووە :
1 – پیتی یان تیپی ( هـ ، h ) پیتێکی دەنگدار( کۆنسۆنانت)ی تەواوە.
2 – پیتی ( ە ، e ) پیتێکی بزوێن ( ڤۆکال)ێکی تەواوە.
3 – بەکارهێنانی ( هـ) لە زمانی فارسیدا وەک حسن عمید بە ( ملفوظ ) و ( غیر ملفوظ) جودایان دەکاتەوە :
: ملفوظ : شهر، هر، گاە.
: غیر ملفوظ : بندە، خندە، زندە.
ددوو : ئا لێرەدا هەندێ زمانزانانی کورد ئەم شێوازەیان وەک خۆی هێناوەتە نێو زمانی کوردی و بێ ئەوەی شیکار و ڕاڤەیەکییان بۆ ئەم دیاردەیە نواندبێت. ئەمەش بە دوو قۆناغ یان بە دوو شێوە گوێزراوەتەوە بۆ دوای دەستکاری کردن و سەقامگیرکردنی هێما بزوێنەکانی لە دەوروبەری سەردەمی گۆڤاری گەلاوێژ و کۆڕی زانیارر کورد.
سسێ : بۆخشتەکی ئەلفبای زمانی کودری وەک دەستپێک ئاماژە بۆ خشتەکی مامۆستا خەلیل خەیاڵی و مامۆستا شێخ محەمەدی . خاڵ و دوا خشتەکیش خشتەکی مامۆستا گێو موکریانی کە زۆر نزیکە لە خشتەکی ئەلفەبێتی ئاڤێستایی مامۆستا کانگا بە پێویست بنرخێنین بۆ ڕاستترکردنەوەی ئەلفەبێتی زمانی کوردی بە ڕێنووسی ئارامی }.
.
هـ / h : [ کیمیـ] نیشانەی کیمیایی بۆ هایدرۆجین.
H : بە نەخشەی ژمارەی رۆمانی، هاوتای 200 دەبێت.
h : کورتکراوەی (hora) کاژێر.
H , h : [ مۆسیقا] حەوتەمین پلەیە لە پەیژەی C dur دایە.
.
.
__________________________
ها /ha: پاشگرێکە لە زمانی کوردییدا کە دەڵکێتە پاش ژمارەیەکی دەستنیشان نەکراو و و ژمارەکە دەکاتە کۆی دیارینەکراو:
: دەیەها
: سەدەها
: هەزارەها
.
_________________________
ها /ha: ئاک : { ئاوەڵکاری کات لە لێکدانی ژمارە و ناویشدا دادەڕێژژێت بە یارمەتی نیشانەی( ه) لە کرمانجی ناوەندا ( سۆرانی)}.
: دە رۆژە( ه).
: سێ ساڵە( ه).
: چوارمانگە( ه).
.
______________________
ها /ha: کورتکراوەی هێکتار : Hektar ـە.
.
.
.
.