چۆک ¹ /çok: ن:[ توێ] ئه‌ژنۆ _ ئه‌ژنۆ چمچ ( هـ) _ ههژنۆ،، کۆتک، وژینگ، ووژهنگ، زه‌نگۆڵ، ڕهزانوو، رزانوو، زرانوو ( هـ)، زرانی، ژهنوو( شووا)[ ئینگـ : Knee].
: جومگه‌ی نێوان ڕان و لوولاکه.
چۆک پێ دادان/pêdadan çok: کتپ: ئه‌ژنۆ پێدادان.
چۆک دانەوان/danewan çok: کتپ: ئه‌ژنۆ دانه‌وان.
چۆک دانه‌واندن/danewandin çok: کتپ: ئهژنۆدانهواندن.
چۆک شکان/ şikançok: کتپ: ئهژنۆشکان.
چۆک شکاندن/şikandin çok: کتپ: ئهژنۆشکاندن.
چۆک هەڵدان/heľdan çok: کتن: ئه‌ژنۆ به‌رزکردنه‌وه.
له‌سه‌ر چۆک دانیشتن/danîştin leser çok: : کتن: ئهژنۆدادان.
.
.
________________________
چۆک ² /çok: ن:[ بیا][ ئەند] کلافە تەلێکی کارەبایە، لەسەر پارچە ئاسنێک هەڵکراوە، دەخرێتە بازنەی کارەباییەوە بۆ مەبەستی تەگەرە تێخستنی ڕۆیشتنی تەوژمی کارەبا.[ ئینگـ : Choke]{ کەمالنامە، ل، 323}.
.
.
.
.