خاتر/xatir: ن:[ ع : خاطر]
1- دڵ (خاترجەم).
2- لەبەر، بۆ رێز لە تۆ
{ خۆشەویستی و گەورەیی یەکێک لەلای یەکێک}
:: خاتری تۆ بێت.
خاترانە/xatirane: نتـ:[خاتر+ ئانە] بە هۆی دۆستی و خۆشەویستی کردنی کارێک، پاداش، سەربارە.
خاترپرسین/xatirpirsîn: کتن: هەواڵپرسین.
خاترجەم/xatircem: نتـ:[خاتر(ع: خاطر)+جەم]
1 – ئارخەیان، بێپەژارە، بێپەڕۆش، بێخەیاڵ، بێخەم، بێدەغەل، دڵ ئاسۆ، دڵنیا.
2 – بێنیگەرانی، پشت ئەستوور: کەسێک کە گوێ نەداتە هیچ.
خاترجەم بوون/xatircembûn: کتن: [خاترجەم+بوون]
ئاسوودەبوون، بێخەم بوون، پشت لێکرد نەوە، دڵئاسوو دەبوون، دڵنیابوون، پەژارەوخەم نەبوون.
2- لەخەیاڵ وخەم بەدووربوون، بێخەیاڵ بوون.
خاترجەمکردن/xatircem kirdin: کتپ:[ خاترجەم+کردن] بێخەم کردن، کەسێک لەخەم و پەژارە دەربازکردن، دڵنیاکردن.
خاترخازی/xatirxazî: نتـ:[خاتر+ خازی(خوازی: خواستن)] خوداحا فیزی، ماڵاوایی.
خاترخۆیی/xatirxoyî: ن: کردنی کارێک بۆ یەکێک لەبەرخاتری، بوونی یەکێک بەسەر پشک لەکردنی کارێکێدا.
خاترخوا/xatirxwa: نتـ: عاشق، ئەویندار.
خاترخوازی/xatir xwazî: نتـ: خاترخازی.
خاترخواستن/xatirxiwastin: کتن:[خاتر+خواستن] خاترداواکردن.
خاترخۆیی/xatirxoyî: نتـ:
1-سەرپشکی، یەکەم هەڵبژێری.
2- لەبەردۆستایەتی.
خاترشکێن/xatirşikên: کتن، چ:
خاترگر/xatirgir: نفا:[خاتر +گر(گرتن)] ئەو کەسەی خاتری کەسێکی تری لابێت.
خاترگرتن/xatirgirtin: کتن:[خاتر+گرتن] رێزلێنان، حورمەت گرتن، خاترەکرتەێ( درودی. ل. 53).
خاترلێکردن/xatirlěkirdin: کتپ: تکالێ کردن.
خاترناس/xatirnas: ئان:[خاتر+ناس]
1 – قەدرگر، ڕێزگر(لە پێویستی خەڵک).
2 – گوێ بەخەلک دەر.
خاترنەمان/xatirneman: کتن:[خاتر+ نەمان] بێ قەدربوون، ڕێزتیانەمان.
خاتروخۆتر/xatirŭxotir: نتـ:
1 – کەین وبەین، لاگیری لەیەکتر.
2 – خاترانە.
خاترێ تە/xatirě te: ئسپ، شڕ: خوداحافیز!، ماڵ ئاوا.
خاترێ وە/xatirě we: ئسپ، شڕ: خوداحافیز لە ئێوە.
.
.
.
.