باد 1/bad: ن:
نەشوناس | شوناس | |||
تاک | کۆ | تاک | کۆ | |
شێوەزاری کرمانجی باکوور | ەک | ان | ەکە | ەکان |
شێوەزاری کرمانجی ناوەند | ێ ، ێک | ان | ەکە | ەکان |
شێوەزاری هەورامی | ێوە | ێ ، ن | ێ | ەکێ |
[ پهـ : vat ] هەوا، هەوای بزۆک، جوڵانەوەی توند یان لە سەرخۆ دەکەوێتە سەر جیاوازی پلەی گەرما و سوورخواردن و هاوسەنگی کێشی قورسایی هەواو بە تایبەت لە ناوچە جیاوازەکانی گۆی سەر زەوی.
{
ئەی بادی سەبا من ببە، سوودی نیە نامە
تەشریحی زەعیفی من و غەم نایەتە تەحریر
}{ حاجی}.
.
.
_______________________
باد 2/bad: ن: ناوی بیست و دووەم رۆژی هەر مانگێکی خۆرشیدییە.
.
.
______________________
باد 3/bad: ن:[ ڕۆژک، ل] ئاوسان.
.
.
___________________
باد 4/bad: ن:
1 – پێچ، چین، قەد، تووێ.
: ئەم گشتە کە دوو بادە.
{
دەسماڵەكەی دووبادە
ماڵەبابم سەیزادە
}{ فۆلكلۆر}.
2 – تاک، تەنـها، یەکباد، یەکتووێ، ژاوە.
.
یەکباد/yekbad: ئانتـ: [ یەک+ باد]
1- یەکتەن : شتی تەنراوی تەنکی یەک لۆنە.
2- بریتی یە لە مرۆڤە لاواز.
.
.
.
.
______________
باد 5/bad: ن: گوندێکە لە شێروان.
.
.
.
.